وەستا حەسەن: زیاتر لە ١٠٠ قاچاخچیمان دەستگیر کردووە
04:16 - 16/03/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرى
ئاسایشى سلێمانى ئاشکرایدەکات، زیاتر لە ١٠٠ کەسان دەستگیر کردووە کە خەڵکیان بە
قاچاخ لە سنورەکانەوە هێناوەتەوە هەرێم.
لیوا حەسەن نووری، بەڕێوبەری گشتیی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا باسى لە رێکارەکانى
بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد و ئاشکرایکرد، زیاد لە ١٠٠ کەسیان
دەستگیرکردووە کە خەڵکیان لە سنوورەکانی ئێرانەوە بە قاچاخ هێناوەتەوە بۆ هەرێمی
کوردستان کە ئەو کەسانە بونەتە مەترسى بۆسەر تەندروستى هاوڵاتیان.
پێشتر د.سەباح هەورامی، بەڕێوبەری
گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، ١٠ هەزار کەس لە وڵاتی ئێرانەوە
گەڕاونەتەوە پارێزگای سلێمانی و لەو ژمارەیەش تەنها هەزار کەسیان کەرەنتینە کراون.