بەوێنە...کچە هەڵهاتووەکەی سعودییە بە جلێکی جیاوازەوە دەرکەوت
11:59 - 27/01/2020
"زەمەن"
کچە
هەڵهاتووەکەی وڵاتی سعودییە، نوێترین وێنەی خۆی بە جلی نیمچە رووتەوە لەسەر کەنار
دەریا بڵاوکردەوە.
رەهەف قەنونی تەمەن 19 ساڵان دوو وێنەی خۆی لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە کە تێیدا یەکێکیان بە باڵا پۆشی دەرکەوتوەو
ئەوی دیکە بە جلی نیمچە روتەوە.
هاوکات رەهەف قەنون کاتێک گەیشتە کەنەدا، وەک
چالاکوانێکی بواری ژنان دەردەکەوێت و چۆتە سەر دینی مەسحیح
رەهف قەنون، چەند مانگێک لەمەوبەر، بەهۆی هەڕەشەی خێزانەکەی لە سعودییە هەڵهات و چووە تایلاند، دواتر هەوڵیدا لەوێوە بگاتە ئوستڕاڵیا، بەڵام دەسەڵاتدارانی تایلاند رێگرییان لێکرد، پاشان
لەلایەن کەنەداوە مافی پەنابرێتی پێدراو گەيشتە ئەو وڵاتە.