هەواڵ

ڤیدیۆ... بانە نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

05:20 - 26/01/2020 698 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

بانە شیروان بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، بەڵام وەک هەوادارەکانی دەلێن وەک بەرهەمی  یەکەمی  دەنگدانەوەی نەبووە.

 

بانە شیروان نوێترین بەرهەمی بە ناوی گۆرانی (لێم جیابەرەوە)بڵاوکردەوە، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و سیامەند کاری موزیکی بۆ  کردووە.

 

بەڵام بەشێک لە هەوادارانی بانە شیروان پێیان وایە، بەرهەمە نوێیەکەی وەک  بەرهەمی پێشوی باش کاری بۆ نەکراوە و دەنگدانەوەی زۆری نابێت و  پەلە پەلی پێوە دیارە و  ئەوە جۆرە  گۆرانییە بۆ دەنگی  نابێت  لە  کاتێکدا لە  زوربەی  کاتەکان  موزیک  بەسەر دەنگیدا  زاڵترە.

 

بانە شیروان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ی  شاری  سلێمانییە،  یەکێک بوو  لە  بەشدارانی  بەرنامەی کورد ئادڵ، خاوەنی سێ بەرهەمە یەکێکیان بە دوێت وتویەتی لەگەڵ هونەرمەند  نەوید زەردی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن