ژمارەیەک چاویلکەساز لە سلێمانی داخران
07:50 - 16/01/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی
تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر چاویلکەسازیان لە شاری سلێمانی
داخستووە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی پیشەی.
تەندرووستی
سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " لەو بەسەرکردنەوەماندا ژمارەیەک لە چاویلکەسازەکانمان
داخست بەهۆکاری پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەتەندروستییەکان وەک نەبوونی مۆڵەتی
پیشەیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و کردنەوەی زۆرێک لەو چاویلکەسازانە لە کاتی
دەوامی فەرمی بەیانیاندا".
ئەوەشهاتووە "لەکاتی
کردنەوەی دووکانی چاویلکەسازی پێویستە ئەو کەسانە مۆڵەتیان هەبێت و لەکاتی دەوامی
فەرمی بەیانیاندا دووکان نەکەنەوە پێویستە خانەنشینی حکومەت بن".
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە " لەئێستادا
زۆرێک لەو چاویلکەسازانه مان داخستووە بەپێی یاسا و جۆری سەرپێچییەکانیان لێپرسینەوەیان
لەگەڵ دەکەین".
