بڕیارێك بۆ ژنانی دووگیان دەردەکرێت
06:35 - 02/12/2019
"زەمەن"
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین جەخت لە لەدایكبوونی سروشتی منداڵ
دەكاتەوە و بڕیارێکیش بۆ لەدایکبوونى منداڵ بە نەشتەرگەرى دەردەکات.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد،
دەبێت ئەو دایكانەی منداڵی نۆبەرەیان دەبێت ڕەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بكرێن بۆ
ئەوەی بزانرێت پێویستە نەشتەرگەری بۆ بكرێت یان نا.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو دایكانە پێویست بوو نەشتەرگەریان بۆ بكرێت، دەبێت تەنها لە
نەخۆشخانە حكومیەكانی سنورەكەدا نەشتەرگەریان بۆ بكرێت.
لە
راگەیەنراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەوەش هاتووە، ئەو دایكانەی
پێشتر بە ئاسایی منداڵیان بووە و نەشتەرگەری منداڵبوونیان بۆ نەكراوە، بەهەمان
شێوە دەبێت ڕەوانەی لیژنەی تایبەتمەند بكرێن، ئەگەر دەركەوت نەشتەرگەریان پێویستە،
تەنها لە نەخۆشخانە حكومیەكان نەشتەرگەریان بۆ دەكرێت.
بڕیارەکەى
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین لەكاتێكدایە، كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی، بڕیاریدا لەسەر قەدەغەكردنی نەشتەگەری بۆ دایكانی دووگیان تەنها
لەو حاڵەتانە نەبێت، كە لیژنەی تایبەتمەند بڕیاری لێ دەدات.