529 کوردستان

ئیلهام ئەحمەد هۆشداری توند دەداتە ئەوروپا لەبارەی توركیاوە

05:29 - 09/11/2019

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی هێزەكانی سوریای دیموركات، بە رۆیتەرز ی راگەیاند، پێویستە ئەوروپیەكان پرسی چونی توركیا بۆ یەكێتی ئەروپا رابگرن و هیچ مامەڵەیەكی بارزگانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە نەكەن.


ئیلهام ئەحمەد وتيشی، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ توركیا زۆر توند بن، بەپێچەوانەوە لە ماوەیەكی نزیكدا، لێشاوێك لە توندڕەوەكانی داعش روو لەوڵاتانی ئەورپا دەكەن.


سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی هێزەكانی سوریای دیموركات پێشیوایە بەهۆی كشانەوەی هەڕەمەكی هێزەكانی ئەمریكاوە، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە سوریا هەڵاتون و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانیان لە ئەوروپا بۆ كاری توندوتیژی، ئەوەش هەڕەشەكی گەورەیە بۆسەر ئەوروپا.


ئیلهام ئەحمەد ئەوەشی بیرهێنایەوە كە ئێستا گەلی كورد لە سوریا بەچەكی ئەوروپیەكان جیناساید دەكرێت.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن