وادەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی ڕاگەیەندرا
04:06 - 09/10/2019
"زەمەن"
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند بۆ ماوەی هەفتەیەک بە هۆی کارکردنی کۆمپانیای دانا غازەوە پێدانی کارەبا کەمدەکاتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" نێردراوە ڕایگەیاند "هاوڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌كو ئاماده‌باشیه‌كه بۆ وه‌رزی زستان هەڵدەستێت به چاكسازی له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆر، به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بڕی ناردی غازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات".
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا کراوە و تێیدا هاتووە "وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوبه‌شانی دڵنیا ده‌كاته‌وه لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌بێت"