296 جیهان

رێکخراوێک بەناوی خێرخوازییەوە پارەی بۆ داعش ناردوە

12:15 - 09/10/2019

"زەمەن"

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رێکخراوێکی خێرخوازی ئاشکرا کرد کە لە 100 ئەندام پێکهاتوون و لەرووی مادییەوە هاوکاری رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کردوە لە سوریا.


هێزەکانی ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایانگەیاند، رێکخراوەکە لەژێر ناوی خێرخوازییەوە، هەستاوە بە کۆکردنەوەی بڕێکی زۆر لە پارەو پاشان زیاتر لە 90 هەزار دۆلاری ئەمریکی رەوانەی دەرەوەی وڵات کردوە بۆ هاوکاری رێکخراوی تیرۆستی داعش.

لەبەیاننامەیەکی بنکەی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدڕالی روسیادا هاتوە، ئەندامانی ئەم رێکخراوە لە چەند هەرێمکی روسیای وەک کابەردینۆ بولکاریا و کاراچایڤو چیرکیسکایا و ئینگوشتیا و تەتارستان و شاری موسکو و سان پیترسبورگ و کراسنودار و ستافروبول بوون و لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە توانیویانە پارە رەوانەی داعش بکەن.

بەپێی زانیاییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا، تاوەکو ئێستا دوو کەسیان دەستگیکردوە لەگەڵ چەند مۆبایلێکی زیرەک  و 60 کارتی بانکی و 6 هەزار دۆلاری ئەمریکی، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن