"حكومەتی هەرێم لە 2%ی بودجەی بۆ كەرتی كشتوكاڵ تەرخانكردووە"
10:19 - 07/10/2019
سازدانی: هێمن حه‌سه‌ن
وه‌سفی خه‌لیل، کە پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بوو لە وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئێستا راوێژكاری ژووری بازرگانی سلێمانییە دەڵێت: لە کوردستان هەموو زەمینەکانی کشتوکاڵێکی خۆژیەن لە ئارادایە، بەڵام حکومەت پلانی بۆ بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە نییە.
لە دیدارێکدا لەگەڵ “زەمەن” وەسفی خەلیل دەڵێت: ئەگەر پەرە بە خانووی پلاستیکیی بدرێ و هاوکاری خاوەنی ئەو خانووانە بکرێ، بەشی چەند پارێزگای تری عێراق بەرهەمیان دەبێ.
* زۆر جار به‌رپرسانی حكومه‌ت باس له به‌ره‌و پێشچوونی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌ن ئێستا ئه‌و كه‌رته له چ ئاستێكدایه؟
- كشتوكاڵ چه‌ند بنه‌مایه‌كی ئه‌ساسی هه‌یه تا بوترێت ئه‌و وڵاته كشتوكاڵییه ئه‌و بنه‌مایانه‌ش بریتین له: زه‌وییه‌كی به پیت ئاوێكی سازگار، هێزی كار‌و ژینگەیه‌كی گونجاو. جا له وڵاتی ئێمه ئه‌و چوار ره‌گه‌زه هه‌یه، ئاوێكی زۆر‌و زه‌وه‌ندمان هه‌یه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌دا بگرێت‌و گلی بداته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به كه‌رتی نه‌وت داوه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنەڕەتی ئه‌وه‌نده گرنگی به كشتوكاڵ نه‌داوه.
ئه‌وكاته‌ی من به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بووم چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا بودجه‌ی كشتوكاڵ باش بوو، به‌ڵام حكومه‌ت گرنگی پێنه‌ده‌دا، له باشترین دۆخی ئابووری هه‌رێم كه له‌به‌غداوه بودجه‌ی بۆ هاتووه، ٢٪ی بۆ كشتوكاڵ ته‌رخانكراوه كه ئه‌مه ئه‌وه‌نده كه‌مه به‌شی هیچ شتێك ناكات تا كشتوكاڵی پێ پێش بكه‌وێ. له‌كاتێكدا به‌پێی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كشتوكاڵی وڵاتێك پێش بكه‌ێت پێویسته ١٠ تا ٢٠٪ی بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكرێ. به‌ڵام لای ئێمه هه‌ندێجار ٢٪ـە كه‌واته به‌و شێوه‌یه كشتوكاڵ چۆن پێش ده‌كه‌وێ؟ ئێستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه‌و کەمکراوەتەوە بۆ ١٪.
* به‌پێی قسه‌كانی تۆبێ، كه‌واته كه‌رتی كشتوكاڵ له هه‌رێمدا زۆر خراپه؟
- حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی ٢٠١٤ وه تائێستا هیچ ئاوڕێكی له كشتوكاڵ نه‌داوه‌ته‌وه، ئاوڕدانه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا لایه‌نه ئابورییه‌كه نییه، به‌ڵكو به سیستمكردنی ئه‌و كه‌رته‌شه. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ی له دوای قه‌یرانی دارایی كه دروست بوو، خه‌ڵك روویكرده كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت روویكرده خانووی پلاستیكیی و ده‌واجن، بۆ نموونه له سلێمانی پێویستمان به چوار هه‌زار خانووی پلاستیكی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا به‌س له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 16 هه‌زار خانووی پلاستیكی كه سێ قاتی له خۆی زیاتره.
* ئه‌ی له هه‌موو كوردستان چه‌ند خانووی پلاستیكیی هه‌یه؟
- له هه‌موو كوردستان ٢٠ هه‌زار هه‌یه كه ١٦ هه‌زار ته‌نیا له سلێمانیدایه ساڵی ٢٠١٤ وه‌ك ژووری بازرگانی ئامارێكمان كرد ئه‌و كاته سلێمانی ١٥ هه‌زار خانووی پلاستیكیی هه‌بوو تا ساڵی ٢٠١٨ ئه‌و رێژه‌یه بۆ سه‌روو ١٦ هه‌زاریش زیادی كردووه.
* ئه‌م ١٦ هه‌زار خانووی پلاستیكییه دەتوانێ پێویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه؟
- دڵنیات ده‌كه‌م نه‌ك هی ناوخۆی هه‌رێم دابین ده‌كات، به‌ڵكو پێداویستى چوار پارێزگای تری عێراقیش دابین دەكات. به‌و مەرجەی حكومه‌ت پێداویستییه‌كانی ئه‌و خانووه پلاستیكیانه دابین بكات، ئامانجی ئه‌و خانووانه ئه‌وه‌یه كه له زستانیشدا به‌رهه‌می هاوینه دابین بكه‌ن وه‌ك ته‌ماته‌و خه‌یارو بایجان و ئه‌و جۆره سه‌وزانه. ئه‌مه پێویستیان به‌سوته‌مه‌نی‌و كاره‌با هەیە کە به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ئه‌و دوو پێداویستییه دابین بكات.
* خاكی كوردستان زۆر به‌پیت و له‌باره بۆ كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت سه‌وزه‌كان بۆچی خانووی پلاستیكیی به‌كارده‌هێنرێت؟
- خانووی پلاستیكیی له هه‌موو دنیادا هه‌یه و شتێكی زۆر باشه، جوتیار ده‌توانێ كۆنترۆڵی بكات‌و مه‌ترسی له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه‌كانیشی زۆر كه‌مه. گرنگترین ئامانجیش ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌می هاوینه له زستاندا دابین ده‌كات هه‌ر ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی خانووی پلاستیكییه.
ئینجا كه‌مترین ئاو به‌كاربهێنێ‌و كۆنترۆڵی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ی، ئه‌مه پێی ده‌وترێت چڕكردنه‌وه‌ی كشتوكاڵ، ئه‌مه وا ده‌كات جوتیار قازانج بكات‌و بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی خێرا تر په‌یدا بكات، ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی ئه‌وه‌شمان هه‌یه زۆریشه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاتی به‌رهه‌مه‌كه كورته هه‌ر تا مانگێكه‌و به‌رهه‌مه‌كه كۆتایی دێت، به‌س خانووی پلاستیكیی تا شه‌ش مانگ ده‌مێنێ‌و به‌رده‌وام به‌رهه‌می لێده‌كه‌یته‌وه.
* ئێستا ده‌توانرێت بوترێت هه‌رێم ئاسایشی خۆراكی دابین كردوه به‌هۆی كشتوكاڵه‌وه؟
- به‌داخه‌وه حكومه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نه‌بووه‌و نییه به‌ناوی ئاسایشی خۆراكه‌وه. چونكه ئاسایشی خۆراك ده‌بێ كۆمه‌ڵێك كه‌سی تایبه‌تمه‌ندو شاره‌زا دانیشن دیراسه‌ی هه‌موو شتێك بكه‌ن، ده‌بێ دیراسه‌ی ئاو خاك‌و هه‌واو جۆراوجۆركردنی به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ن. بۆ نموونه گرنگی به ئاو نه‌دراوه‌و بیانووش به وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان ده‌گرین، ئه‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووم له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان دانیشتین، پێیانوتین ئێوه‌ش وه‌كو ئێمه بكه‌ن. ئه‌وان هاتوون ئاوه‌كانیان له ئاراسته‌و شوێنی خۆیان لایان داوه به‌ره‌و شوێنێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی لێ بكه‌ن، له وڵاته‌كه‌ماندا بارانێكی زۆر ده‌بارێت‌و ئاویش زۆره، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌نداو دروست بكه‌ین‌و ئاو كۆبكه‌ینه‌وه ئاوی ژێر زه‌ویش زۆر ده‌بێ‌و عه‌مبارێكی ئاوی زۆریشمان ده‌بێ كه به‌شی نه‌وه‌كانی داهاتووشمان بكات ئاسایشی ئاو به‌مه دروست ده‌بێ.
* به دروستكردنی به‌نداو ئاسایشی ئاو دابین دەکرێ؟
- به‌ڵێ حکومەت ده‌توانێ ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌نداوێكی له‌وه‌ی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخانمان هه‌بێ، ده‌بینه خاوه‌نی سامانێكی گه‌وره‌ی ئاو. به‌ڵام ئێستا ئه‌و دوو به‌نداوه‌ش له‌مه‌ترسیدان‌و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاكکردن هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌نداوانه‌ش ته‌مه‌نێكیان هه‌یه، ده‌بێ حكومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه به‌نداوی نوێ دروست بكات، حكومه‌ت ده‌توانێ له زۆر بواری تردا كار بكات.
* ئه‌ی حكومه‌ت ئه‌مه بۆ ناكات ئێوه سه‌رده‌مێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بوون‌و ئێستاش راوێژكارن ئه‌و شتانه به حكومه‌ت ناڵێن؟
- له‌راستیدا حكومه‌ت ئیمانی به‌وه نییه كشتوكاڵ به‌ره‌و پێش به‌رێت‌و بیكاته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئابووری هه‌رێم، به‌ڵكو به‌رده‌وام گرنگی به كه‌رتی نه‌وت داوه‌و هه‌موو هێلكه‌كانی خستووه‌ته سه‌به‌تی نه‌وته‌وه.
* له‌م كابینه‌یه‌دا پێتوایه هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌وێته كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت ئه‌م وه‌زیره‌ی ئێستا چی پێده‌كرێت؟
- ئه‌م وه‌زیره كه‌سێكی چالاكه هه‌رچه‌نده ئیختیساسی كشتوكاڵیش نییه، ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین رۆڵی گرنگ هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌و ناتوانێ هه‌موو شتێك بكات ئه‌گه‌ر بودجه‌یه‌كی چاكی له‌به‌ر ده‌ستتدا نه‌بێ، وه‌زیره‌كه‌ی كابینه‌ی پێشوو كاك عه‌بدولستار هیچ بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كرا، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندێ بیرۆكراتییه‌ت داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته پێش نه‌كه‌وێت.
* باسی گه‌نم بكه‌ین هه‌رێم به‌شی پێویستی خۆی گه‌نمی هه‌یه؟
- نه‌ك هه‌ر به‌شی خۆی هه‌یه ده‌توانێ بینێرێته ده‌ره‌وه‌ش، به‌داخه‌وه جوتیاری ئێمه له‌مه‌دا زۆر مه‌غدوره به‌و به‌شه كه‌مه‌ی دایناوه.
*باشه ناكرێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ته‌واوی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم بكڕێته‌وه؟
- ده‌كرێت زۆریش گرنگ ده‌بێ ئه‌مه بكات، به‌س وه‌ك پێموتی حكومه‌تی هه‌رێم بیر له كشتوكاڵ ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیر له‌مه نه‌كاته‌وه هه‌ر به زه‌لیلی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێ چاوی له‌وه‌بێ كه‌ی حكومه‌تی عێراق تۆزێ پاره ده‌نێرێت دوای ده‌خه‌ن یان هه‌ر ناینێرن.