1034 هەمەڕەنگ

"ئەنجێلینا جولییەکەی ئێران" دەستگیر دەکرێت

03:37 - 07/10/2019

"زەمەن"

سەحەر تەبەر ناسراو بە "ئەنجێلینا جولییەکەی ئێران"، ئەستێرەی دیاری نێو ئینستاگرام بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کوفر و دەستپێشخەری بۆ کاری خراپە دەستگیر کرا.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، سەحەر تەبەر کەسایەتی دیاری نێو ئینستاگرام، کە بەهۆی نەشتەرگەریی و شێوەی روخسارییەوە  ناوبانگی دەرکردووە، بە تۆمەتی هاندانی گەنجان بۆ بەلاڕێدابردنی کلتور و دابونەریتی وڵات و دەرکەوتنی نەگونجاو، لەگەڵ وتنی وشەی نەشیاو، لەسەر داوای داواکاری گشتی ئێران، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

سەحەر تەبەر،  لە ساڵی ١٩٩٨ لە ئێران لەدایکبووە، زیاتر لە ٥٠ نەشتەرگەریی جوانکاری کردووە، هەوڵیداوە لە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی بچێت، بەڵام نەشتەرگەرییەکانی سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام لە ئێستادا هاوشێوەی فلم کارتۆنی بوکی مردوو "Corpse Bride" خۆی دەردەخات، بەوهۆیەشەوە بووەتە کەسایەتییەکی دیاریی نێو ئینستاگرام.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن