ناوچەی ٢٠ی ئارام چییە؟
1/20/2019 8:50:00 PM
كوردستان ئەحمەد
ئێستا هاوكێشە نێودەوڵەتی و پلانەكانی ئەمریكا سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەرات و جیهانیش لە گۆرانكاری ریشەیدایە و هەمووی لە تویتەكەی ترمپدا خۆی دەبینێتەوە، بەجۆرێك جریوەیەك لە ترەمپەوە هەموو هاوكێشەكان پێچەوانە دەكاتەوە.
ئیستاتیتیۆی باشور لە بۆ ئەمریكا گرنگیەكی ریشەی گەورەی هەیە، چونكە ئەمریكا دەیەوێت لە باشوری كوردستانەوە كار لەسەر زۆر بابەتی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا بكات ، لەلایەك دەیەوێت لە باشورەوە بە توركیا بڵێت بەم چەشنە بەردەوام مەبە، لەلایەكیش خەركیی دارشتنی گەورەترین مەنبەعی جەنگە لە جیهاند بەرامبەر بە ئێران.
قۆناغەكە بەشێوەیەكە چاودێرانی ئەمریكا بەردەوام لە چاودێری تویتەكەی ترەمپدان بۆ ئەوەی ببین چیدەڵێن و چیدەكات؟، ئەستەمە تێبگەیت ترەمپ چ دەكاتو چی دەڵێت لە بارەی پرسەگرنگەكانی ناوچەكە
لەئیستادا بۆ چاودێران یاخود راوێژكارەكان زۆر قورسە پێشبینی تەواوی بۆچونێك بكەن لە مەر بیركردنەوە سەرۆكی نیوەی دونیاوە ئایا چی دەكات و چی دەگۆرێت چونكە ترەمپ لەسەروو بۆچونەكانی دونیاوە دەروانێتە دۆسیە گرنگەكان.
لەلایەكی تریش ترەمپ زۆر متمانە بەرۆژنامەنوسەكان ناكات و زۆریش موئەسەسی بیرناكاتەوە تاوەكو ئەوەی سەرجەم راگەیاندنی دۆسیەكان بداتە وتەبێژەكەی خۆی یاخود قسەكەرەكەی كۆشكی سپی
ترەمپ جیاواز لە سەرجەم سیاسیەكان لە بارەی زەوی و. سیاسەتەوە بیردەكاتەوە بۆ وێنەپێی وایە كۆنگرەكانی فەرەنساو جیهان لە بارەی ژینگەوە قسەی سەر كاغەزن بۆیەلە رێككەوتنەكانی ژینگە دەردەچێت، لەلایەكی ترێش پێی وایە دانیشتنەكانی جی ٢٠ و پێنج زائید یەكی پرسە ئەتۆمیەكە تەنها خزمەتی بە تیرۆر كردووە ،تیرۆر بەو واتایەی كە ئەوان بە تیرۆری دەزانن
ئێستا لە ماوەی ٢هەفتەدا ترەمپ كاتژمێر ٢:٢٨خولەك بەكاتی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دروست ٩ی بەیانی بەكاتی واشنتن زیاتر لە ٥٠تویتی لە سەر كورد سوریا توركیا كردووە
ترەمپ خاوەنی بۆچونێكی جێگیرە لە چوار چێوەی بەڵێنەكانی هەڵبژاردندا كە بەڵێنی دابوو هەموو هاوكێشەكان بەجۆرێك دبرێژێت كە قازانج بەجولەكەكان بگەیەنێت ئێستاش لە تویتەكانیدا گیری لە ئەسەد و. ئەردۆغان داوەو پێی وایە هەردوكیان خزمەت بەهاوكێشەی قازانجداری واشنتن وتەلئەڤیڤ ناكەن
ترەمپ و كورد
ترەمپ درەنگ لەوەی پێویست بوو كوردی ناسیوە، دورواو دور لە زاری لۆبیستە جولەكەكانی كۆشكی سپی كە دورو دور دۆستی دێرینی كورد بون بیستویانە،
هەندێك جار تید كرۆز و برایان و هەندێكی تر بە ترەمپاین گوتوە كە كوردەكان گەلێكی گرنگن و لە هاوكێشەی شیتەڵكردنی رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا گرنگی زۆریان هەیە
تیدكرۆز كاتێك چاوپێكەوتنی تایبەت لەگەڵ سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا دەكات و لێكۆڵینەوە لە ئێران دەكات بەوردی لەوە تێدەگات كێشەیەكی گەورەی ئێران كوردە هەر لەبەر ئەمەش دەروانێتە هاوكیشەكەو پێی وایە لە ئایندەدا ئەڵتەرناتیفی ویلایەتی فەقێن هەر بەم چەشنەش دەیگەیەنن بە ترەمپ
پیكەرو هامڵتنیش بەهەمان شێوە دەیانروانیە كوردەكانی عێراق كەپێویستە لە چوار چێوەی ئیستاتیتیۆیەكی بەهێز و خاوەن پێگەی دیموكراسی برواننە كوردەكانی عێراق و هەر لەم چێوەیەشدا پڕۆژەی دروستكردنی سێهەرێمی بەهێزیان لە عێراقدا دارشت
كورد لەمەر پرۆژە مەزنەكەی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ دووبارە دارشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە روی زاناتی ئابوری فەرهەنگی كلتوری وەتوراسیەوە زۆر گرنگە چونكە كوردستان بایۆگرافیایەكی مەزنی هەیە بۆ تێگدانی رێگا ئابوریەكان جیهان
گۆشەی كوردستان لە دیدگای ئامریكاوە لە چوار چێوەی سیاسەتی كۆشكی سپی پنتاگۆن و وەزارەتی دەرەوە زۆر بەوردی چاوی لێدەكرێت بەجۆرێك زۆرێك لە راوێژكارەكان بە سەدەی ٢١دەڵێن سەدەی چارەسەری كێشەگەورە كە بریتییە لە كێشەی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا
ئەمەش بەچەند قۆناغی گرنگ دەكرێت سەرەتا ئستاتیتیۆی باشور بە حكومەتێكی بەهێزەوە رووبەروی عێراق را دەگیردرێت پاشان شتگەلێكی وەك ئیستاتیتیۆی رۆژئاوا رادەگیردرێت كە دەبێتە پێگەیەكی مەزن بەرامبەر باكور وەرۆژهەڵاتی كوردستن
ترمپ چەندینجار بە جیهانی وتوە كە بۆ ناوچەكە چارەسەری هاوكێشەكەیان دۆزیوەتەوە ئێستا ئەوەی لە باشور هەیە بۆ كورد زۆر باشە و پێدەچێت هەنگاو بەرەو سەربەخۆی بنێت ئەوەشی كە لەرۆژئاوایە دەتوانێت نمونەیەك بێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا
ترەمپ دەیەوێت لە عێراق كوردەكان هەرێمێكی بەهێزیان هەبێت كە لە رێگەیەوە پەخشی دیمكراسی بۆ عێراق بكەن و لەلایەكی تریش پێگەی خۆیان بەرامبەر ئێران مەزن بكەن و لەسوریاش هێزی میانرەو دیموكراس و بەهێز بن كە دژی تیرۆر بجەنگن بەرژەوەندیەكانی ئەوان بپارێزن
ترەمپ و توركیا
خەمڵاندنی ئابوری نێوان توركیا وئەمریكا زۆر زۆر گەورەیە كە ساڵانە ١٠٠ملیارد دۆلار تێپەر دەكات و هەزاران كەمپانی ئەمریكی و توركی لە خاكی توركیا و ئەمریكا زیادلە پێویست قازانج دەكەن ئەمریكا قازانج لە ئاسمانی توركیا دەكات دەریاكاین دەدۆشێت شەقامەكانی بقنەتە دۆلار بۆ ئە ریكیەكان
توركیاش لە واشنتن و نیویۆرك پارەگەلێك پەیدا دەكەن كە ئەستەمە بەهیچ شتێك لە دەستی بدات،ئەمە لەرووی ئابوریەوە
لەروی سەربازیەوە ئەمریكا و توركیا دوو هێزی گەورەی ناتۆن كە لە هەر ساتێك بێت ترەمپ ئەم ناتۆیەش هەڵدەوەشێنێتەوە و هێزیجێگرەوە دادەنێت،سەربازگە توركیەكان هیچیان كەم نییە لە سەربازگە ئەمریكیەكان
ئەگەر ئەمریكا كوبرای كۆماندۆی ئەلفاو دەلتای هەبێت توركیا كۆماندۆی جەندرمەی گاردی كۆماری هەیە كەلە ئاستی ئەلفا ودەلتادایە
توركیا بە قەبارەی ئەمریكا ئێف١٦ی هەیەو دەتوانێ لە عاسمان سێبەری زەوی دروست بكەن، ئەگەر ئەمریكا ئێف٣٥ی هەبێت توركیاش لە ١٣ گۆشەوە ٣٨ نیزامی تۆكمەی ئێس ٤٠٠یمەزنی وسیی هەیە دەتوانن چۆلەكەش لە ئاسمان بدۆزنەوە و تەفروتونای بكەن
نەوت بەرامبەرە بە نەوت گەشتیاری بەرامبەرە بەگەشتیاری بەڵام دۆستەكانی توركیا هەرگیز ناگەن بە دۆستەكانی ئەمریكا چونكە دۆستەكانی ئە ریكا پارەی وەهایان هەیە كە توركیا بە خەیاڵیش دەستی ناهە