لە شەری ئەمریكا ئێراندا كورد چی لێدێ؟
2/9/2019 8:04:00 PM
كوردستان ئەحمەد
زیاتر لە ساڵێكە
ئەمریكا بەراستی و بەشێوەیەكی فەرمی دەستی كردووە بە روو بەرووبونەوەی ئێران ،ئەمەش
هاوكێشەیەكی جەنگ ئامێز بوو كە چاوەرواندەكرا زۆر زوتر روو بدات ، بەڵام شەری ١٢ ساڵەی
سوریا كەمێك ئەم یاریەی دواخست.
ئێستا لەشەری سێبەر
و شەری لێدوانە توندەكانی میدیاوە گۆردراوە بۆ شەری راستەو خۆو رووبەرووبونەوەی دەستەو
یەخەی سەربازیانە لە نێوان ئێران ئە مریكادا، جوگرافیای نێوان هەردوولا لەبەركەوتنی
سەربازیدا زۆر بەرتەسك بوەتەوە.
پێشبینیەكان باس
لەوەدەكەن ئەمریكا و ئێران رووبەروی یەكتر
دەبنەوە تا كۆتای ٢٠١٩ خۆ ئەگەر ئەم ساڵیش رووبەروی یەكتر نەبنەوە پێشكۆتای
هاتنی قۆناغی یەكەمی دەسەڵاتی ترمەپ واتە ئەم چوار ساڵە ئەم دوو وڵاتە دەكەونە شەرەوە
ئەمە پێشبینی و بۆچون نییە زانیارێ دزەپێكراوی واڵستریت جۆرناڵ و واشتن پۆستن
هەفتەی پێشو بە دوو
رۆژ دوای تەواو بونی گەشتەكەی جۆن بۆڵتنی بەرەچەڵەك جولەكە ودوژمنی سەرسەختی ئێران
لە ناوچەكەدا واڵستریت لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی
بەكرێگیراوی ناو پنتاگۆن رایگەیاند
بۆڵتن داوای لە پنتاگۆنكردووە
پلانی رووبەرووبونەوە و
هێرشكردنی سەر ئێران رادەستبكەن
و ئامادەكاری بۆ تاوتوێی مەیدانی بكەن، وتوشیەتی بەشێك لە سەردانەكەی بۆڵتن بۆ دڵنیای
لە شوێنی پۆینتە سەربازیەكانی بووە لە ناوچەكەدا
ئەمریكا چۆن دەروانێتە
ئێران؟
”ئەو
دۆستەی خۆمان گەورەمانكرد ئێستا دوژمنی گەورەیە”
كاتێك ئێرانیەكان
بەهاوكاری ئەمریكا و دەزگای هەواگری كنێست شایان لەتەخت دورخستەوە و خوموینی و
رۆڵە پەروەردەكراوەكانی
دەستی ئە مریكا چونە سەر حوكم لە ئێران،
بە یەك كاتژمێر دوای
ئەوە سی ئای ئەی بۆی دەركەوتبوو كە ئەمریكا وا خەریكە دوژمنێكی گەورە بۆ خۆی بونیاد
دەنێت.
سەرەتای ئاڵۆزیەكان
بۆ كوشتنی جەنراڵە ئەمریكیەكەی سەر فرۆكەكەی خومەینی دەگەرێتەوە كاتێك كە خومەین فرۆكەكە
جێدەهێڵێت بەفەرمانێكی ناراستەوخۆی خودی خۆی جەنراڵەكە دەكوژرێت.
ئێستا ئاڵۆزیەكان
گەیشتوەتە رادەیەك ئێرانیەكان رۆژ نییە گوێیان لە وتەیەكی ترەمپ نەبێت لەبارەی وڵات
و
دەسەڵاتەكەیانەوەوە لە هەفتەی رابردوودا ترەمپ ١٣جار لە تویت ناوی ئێرانی
بردووە . ٧٢ جاریش لە كۆنفرانسەكاندا هەمان ناوی دووپاتكردوەتەوە
ئەمریكا لەبەر ئەوەی
نمایندەیەكی راستەوخۆی ئیسرائیلەو بەشێكی گەورەی یەك هاوكێشەی مەزنن لە هەبوونی دوژمنی
هاوبەشدا هەر لەبەر ئەوەی ئیسرائی ئێران بەدوژمنی راستەقینە دەزانێ ئەمریكاش بەهەمان شێوە چاوی لێدەكات
لە روانگەی ئەمریكا
وە ئێران ناوەندی بەرهەم هێنانی تیرۆرە لە جیهاندا ئەمە لەلایەك لەلایەكی تر پێی وایە
مافی مرۆڤ بەتەواوەتی لە ئێران سفرە وە پێشی
وایە پیتاندنی یۆرانیۆم كە بەوزەی جێگرەوەی هەموو وزەكانی دیكە دادەنرێت بۆ پرسی ئاشتی
نییەو رۆژێك دژی ئیسرائیل و ئەمریكا بەكاری دەهێنێت
ئەگەر كڵاوە ئەتۆمیەكانی
یلایەتی فەقێ نەگەنە واشنتن بەڵایەنی كەمەوە دەگەنە تەلئەڤیڤ وحەیفا ،ئەمەش ئەو ترسەیە ئەمریكیەكان لێیان نیشتوە
چونكە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل واتە هێرش بۆ سەر ئەمریكا
ئێران لە چوار كێشەی
گەورە تێوە گلاوە
یەكەم-بەرهەم هێنان
و پیتاندنی یۆرانیۆم بە نایاسای و. بۆمەبستی سەربازی و درستكردنی كڵاوەی ئەتۆمی
دووەم-بەرهەمهێنانی
بیرێ توندرەوی و دروستكردنی میلیشیای توندرەوی شیعەو ناردنی بۆ وڵاتانی دراوسێ
سێیەم-مافی مرۆڤ
و. ئازادی دەربرین لەو وڵاتە لەژێر سفرەوەیە و ئێران هیچ بیركردنەوەیەك قبوڵناكا ئەوەی
خۆی نەبێت
چوارەم - پشتیوانی
روسیایە، دژی سەربەخۆی عێراقە لەسوریا ئاژاوە دەگێرێ لە لیبیا مناڵ دەكوژێ لە مینا.
موشەك دەنێت بەفەیحاوە، حەماس بەخێو دەكات پارە بۆ كردەوەی تیرۆری سەرفدەكات دژی بەرژەوەندیو
نەخشەكانی ئە ریكا دەجوڵێتەوە
ئەوە ئێران ە لە
دیدێ كۆشكی سپی و وەزارەتی بەرگری وپنتاگۆنەوە ئێستا ئەمریكا نەخشەرێی رووبەرووبونەوەی ئێران ی دارشتوەو دەیەوێت سنورێك بۆ دەسەڵاتەكەی
دابنێت
ئەمریكا چۆن و كەی رووبەروی ئێران دەبێتەوە؟
پلانی رووبەرووبونەوەی
ئێران لەلایەن ئە مریكا بە سێ قۆناغ دارێژراوە و هەرسی قۆناغەكەش دەبێت وەك خۆی جێبەجێ
بكرێت
قۆناغی یەكەم
بەرتەسككردنەوەی
ئابوەی ئێران و سزادانی سەرجەم ئەو كۆمپانیاو لایەنانەی كە ئێران دەبوژێننەوە بەشێوەیەك
ئێستا لیژنەی تابەتی ئەمریكا چاودێری وردی
ئەو بابەتە دەكات خۆ ئەگەریش پێویشتبكات هیرش دەكاتە سەر هەر وڵاتێك بیەوێ ئەو سزایانە
بشكێنێ،ئەوەش بەتەواوەتی
ئێرانی سركردووە
قۆناغی دووەم
لەناوبردن و بچوككردنەوەی
هەموو ئەوهێزو میلیشیایانەی كە بۆ بەرژەوەندی ئێران كاردەكەن و
چەكی گردار رووبەرووی
ئەمریكا دەكەنەوە لە عێراق
سوریا و. لیبیا و
عومان و چەند وڵاتێكی دیكە ئێران هێزی تەواوی خۆی هەیە بەخۆرێك #قاسم_سلێمانی راستەوخۆ سەردانی هەموویان دەكات و. سەرپەرشتی چەندین
شەری گەورەی كردووە
قۆناغی سێیەم
رووبەرووبونەوەی
راستەوخۆیە لەرێگەی هێزی سەربازیەوە بە جۆرێك كە دەبێت گرمەی موشەكەكانی ئەمریكا كەدیزاینی
وردو ئامانجداریان لەسەركراوە لە ئاسمانی تاران بەرزببێتەوە و بنكە گەوروو بچوكە سەربازی
و ئەتۆمیەكان خاپور بكات بۆ ئەوەش پێویستی بە چەند بنكەیەكی سەربازی گەرەو بچوك و دورو
نزیك هەیە.
ئێستا لە عێراق لە
موسڵ و شنگال لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر بنكەی سەربازی گەورەی شەرنەكەر ولە سلێمانی بنكەی سەربازی شەركەری هەیە لە سوریا لە ١٤شوێن گەورەترین ناوەندی سەربازی
گەورەی هەیە
لە سعودیەو قەتەر
و ئەردەن وچەندین شوێنی گەورەتر هەمان شتی
گەورەی هەیە
لە دەریای سورو دەریای
نوەراست هێزێكی مەزنی لەئامادەباشیدایەو لەهەر حاڵەتێكدا رووبەرووی ئێران دەبنەوەو هەركاتێك ئەمریكا هەست بەئارامی تەواوی سوریا بكات
ئەمریكا رووبەروی راستەوخۆی ئێران دەبێتەوە
ئەم قۆناغە واتە
راگەیاندنی جەنگ بۆیە پێدەچێت ٤ساڵیترێش روونەدات پێدەچێت لەهەركاتێكی نزیكدا ترەمپ تویت بكات و بڵێت موشەكانمان وا دەگەنە
ئێران
بەهەرشێوەیەك و لەهەر
حاڵەتێكدا بێت راگەیاندنی شەر لە دژی ئێران یانی راگەیاندنی شەر دژی روسیا و چین
چونكە سێ وڵاتی هاوپەیمای
ئابوری و سەربازین وبەرژەوەندی هەركامیان بكەوێتە مترسیەوە گۆشەیەك لەوی ترێشان دەكەوێتە
مەترسیەوەو رووبەروی ترسی گەورە دەبێتەوە
كورد لەشەری ئەمریكا
و ئێراندا چی لێدێت؟
لەقۆناغی یەكەمی
رووبەرووونەوەی ئێراندالەلایەن ئە ریكاوە كورد زیانێكی زۆری بەركەوت چونكە كورد لەباشور مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ
ئێراندا دەكات و هەموو پێداویستیەكانی ئێران بۆیدابین دەكات
ئێستا ئابوری سیاسەت
دەكات ئابوریش لە كوردستان واتە نەوت سیاسەتی نەوتی هەرێمیش زۆر تۆقێنەروو بێسەروبرەو
بێستراتیژە و ئێرانیەكان سود لەمە دەبینن ئەمریكاش بەم مامەلەییەی زانیوە و هەر ئەمەش
پەمپیۆی ناچاركرد بێتە هەرێمی كوردستان
ئەو هەموانی ئاگادار
كردەوە نەوت فرۆشتن بەئێران واتە پێنان. بەكلكی ماری زەنگۆڵەداردا روۆژێك ئەومارە دەدات
بەپێیەكی ئەو كەسەوەو تا مردن دەیخاتە ناوجێگا ئەو كاتە نەك تەوت خاك فرۆشتنیش ناتوانێت
هاوكێشەكە زیندوو بكاتەوە
واتە لەقۆناغی یەكەمی
رووبەرووونەوەی ئێراندا كوردەكان زیانی زۆر
دەبیینن ئەگەر مامەڵەیەكی ستاندەر نەكەن لەگەڵ ئێراندا و.بەباشی كار نەكەن
قۆناغی دووەمی رووبەروبونەوەكان
كە ئێستا ئە ریكا و. ئیسرائیل بەتەواوەتی كاری لەسەر دەكەن كورد زۆر خراپ مامەڵەدەكات
و. زیانی گەورەی بەر دەكەوێت بۆ وێنە لە سوریا
كوردەكان دژی ئەسەد نین سوپاكەی ئەسەدیش پرەلە
فەرماندەی باڵای پەروەردەكراوی قوم و. سولەیمانی
لە باشورو لەچەند
دانوچەیەكی ترێش كوردەكان. نەیانتوانیوە خۆیان. لە هەژمونی میلیشیا ئێرانیەكان بپارێزن
حەشدیشەعبی كە دێتە كەركوك فەیلەقی قودس و سوپای مەهدیش كە بەهێز دەبن كوردەكان وەك
دۆست لێیان دەروانن
ئێستا رووبەرووونەوەی ئەم میلیشیایانە بۆ ئە ریكا زۆر قورس نییە بەڵام
گەركورد نەتوانێت لەم رووبەرووونەوانەدا هاوكاری ئەمریكا بێت نابێت هاوكاری ئێرانبێت
تا بەهێز ببن.و كلك بخەنە هێڵی فەرمانراوای
ئە مریكاوە
قۆناغی سێیەمی رووبەرووبونەوەكانی
ئێران بۆ كورد زۆر خراپە چونكە بەشێكی زۆری
رووبەربونەوەكەی ئێران دروست لە خاكی هەرێمی كوردستاندا دەبێت چەكو موشەكەكان لە دەریای ناوەراستەوە هاتنە سوریا لەوێشەوە دێنە هەوڵێر
لە هەوڵێرێشەوە بۆ بنكەی سەربازی راستەوخۆی رووبەروبونەوەی ئێران كە ناوەندەكەی لە
سنوری پارێزگای سلێمانییە
ئەم رووبەروبونەوەیە
بەهەر شێوەیەك بێت بەشێك لە كردستان دەكات مەیدان بۆ جەنگەكە و خەڵكی سەرەتایش باخەكەی
دەدات هەرچەندە شەرێكی وەها ناێت كە سیڤیل ببێتە قوربانی بەڵام ئاوارەبون.و ماڵوێرانی
لێدەكەوێتەوە
لە دوای سەردانەكەی
پەمپیۆوە چەندین هێزی سەرباخی لە هرێمدا سوراونەتەوە
شەمەی رابردوو ٧ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریكی لە لەیلان بوون ٢فرۆكەو ٧هامەری ئە ریكی
لە شەنگال بوون هێزێكی سەربازی لە فرۆكەخانەی
كوشتوكاڵی عەربەت سوراونەتەوە دروستچەند رۆژێك
پێشتر ٣ئۆتۆمبیلی ئەمریكا و فرۆكەیەك لە خەستەخانە
تەواونەكراوەكەی بیارە بوون
ئێستا وابریارە بەشێكی
زۆر لە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بگەنە هەولێر بەچەكو جبەخانەی گەورەوە و بەشێك لە
چەكەكانی ئەمریكش لە هەولێر جێگیر بكرێت
هەموو گۆرانكاری
و. زایاریەكان باس لەوەدەكەن ژەرێم بۆ رووبەرووبونەوەیەكی نێودەوڵەتی ئامادەدەكرێت
بەڵام دەبێت كوردەكان لەگەڵ ئەم مامەڵەیەدا بتوانێت سیاسەتێكی گونجاوتر بكات و. كار
بۆ مانەوەی خۆی بەشێوەی مەدەنی و. دیموكرسسی دور لە جەنگ بكات
نەهێڵێت خاكەكەی
بئ رووبەروبونەوەی هیچ دۆستێك بەكار بهێنێت خۆشی نەچێتە تەرەگی هیچكامەوە هەرچەندە
ئێران لەهەرێم. وجودی تەواوی هەیە ئەریكاش بەتەواوەتی لەهەرێم هەیە بەڵام دەبێت سیاسەتێكی مەنتیق بۆ منەوەی خۆی پەیرەو
بكات
هەرچەمدە هەبوونی
ئەمریكا واتە هەبونی پشتیوانی نێودەوڵەتی ئەوەش
لە بیر نەكین هەركاتێك لە هەر شوێنێك ئەریكا ئەركەكانی تەواو بكا سەربازەكانی دەگەرێنێتەوە
ماڵەوە