مێــــــدین دوێنێ دادگــــایی كرا
5/1/2025 11:35:00 AM
گۆران مهریوانی
دادگای ئەنکەرە، نهۆمی پێنج، هۆڵی ژمارە 79, سەعات
سێ بە کاتی وڵات، تاوانبار: یواکیم مێدین، 1984-..، ئۆنلاین ئامادەیە لە زیندانی
مارماراـوە. تۆمەت: سوکایەتی بە سەرۆکۆمار: 3ساڵ و تیڕۆڕکاری و کۆمەکی کورد 9 ساڵ=
12 ساڵ داوای زیندانی کردنی ئەوە لەلایەن داواکاری گشتییەوە. ســـــــوێــد یۆناس شوێستێد: ئەندامی پاڕلەمەنتاری
ئاوروپا- و ئۆڕلیکا ڤێستەرلوند، پەڕلەمانی سوێد و مارتین ڕۆکس لە مێدیاکارانی بێ-سنورەوە
ئامادەن. ئەوان دەڵێن:”ئۆردۆگان دەیەوێ چاوترسێنی ڕۆژنامەوانان بکا تا متەقیان لێوە
نەیێ چی لەو وڵاتە دەگوزەرێ”! بۆیێ ئێمە وەك پشتیوانییەك ئامادەین. کـــــــــورد مێدین کە بە تۆمەتی پشتیوانیی
کورد گیراوە، وەلێ کورد؛ یەکێتی- ڕۆژنامەوانانی کوردستان، -نوسەرانی کورد، -دەزگاکاکانی
وەشان و چاپ و ئێزگەكانی تێڤێ و ڕادیۆ و …، ڕۆشنبیران و ……. بە وشەیەکیش نێوی مێدین
ناهێنن. ناشی ناسن. مێـــــــدین کێییە؟
ئەو هاوشاری منە، لە باشوری یۆتۆبۆری-سوێد، کۆمۆنی موێندال لە دایکبووە. دوو بەکالیۆرۆسی
هەیە، لە هونەر و سیاسەتی نێودەوڵتی و ڕۆژنەمەگەریی. 2009 بۆ یەکمەجار دەچێتە هۆندورا
بۆ ڕاپۆرتی مێدیاکاری، ئەوجا تایلاند و کتێبی “پیاوانی سوێد لە تایلاند”. دەگەڵ پڕیشکی
شەڕی سیڤیلی سوریا لە ڕێی قامیشلییەوە دەچێتە وێندەرێ. تورکیا ئەودەم ڕێی ئاوەڵە
کردبوو بۆ ئەندامانی داعش تا سنور بێ کێشە بپەڕێنن، مێدین-یش بە یەکێ لە داعشچیان
دەزانن.
ســــــوریا مێدین
دەگرێ
لە گەرمەی کاردا
مێدین دەگیرێ و سوپای سوریا دەیگوێزنەوە بۆ زیندانی قامشلۆ، پاش هەفتەیەک بۆ زیندانی
گەورەی دیمەشق و لە زینزانەی تاکكەسی دەنێن. تۆمەتی سیخوڕی ئیسرائیل و کۆمەکی
جوداخوازانی كوردی دەخەنە پاڵ.
هێزەکانی سوریای
دیموکرات
دەنگۆ بڵاو دەبێتەوە
کە تاکە ڕۆژنامەوانی بێگانە کە لە سوریا ئامادەگی ھەیە، زیندانییە. هـ س د پەنجا
پۆلیس، سەرباز کە لە نێویاندا دوو ئەفسەری پلە باڵا هەن دەڕفێنن و داوای گۆڕینەوە
بە ژیانی مێدین دەکەن. بەشار ئەلئەسەد بە ناچاری واژووی ئاڵوگۆڕ دەکا و ئەو ڕادەستی
وان دەکەن.
کـــــــــۆبانێگراد
بە درێژایی گەمارۆی
کۆبانێ لە لایەن داعشەوە، مێدین تەنێ ڕۆژنامەوانی بێگانەیە كە شایەدحاڵی كۆبانێگرادے
مەیە، لە كۆبانێوە پەیتا پەیتا ڕاپۆرت بۆ دونیای ئازاد دەنێرێ. پاشان کتێبی کۆبانێ:
جەنگ لە هەمبەر داعش، دەنووسێ. مێدین کەمکەم کورمانجی سەرو فێر دەبێ. هەندێجار بە
کوردیش دەپەیڤێ. (وێنەی یەک). كە داعش پەلاماری شەنگال دەدا مێدین بە پا دەپەڕێتەوە
باشورے كوردستان بۆ وێناگرتن و كاری ڕۆژنامەوانی.
قـــــەدەری مێـــــدین
قەدەری ئەو وەک
قەدەری کوردە. کورد کەسێ ناوێرێ خۆی لە پشتیوانی بدا تا خۆیان لە درۆن، لەشکرکێشی،
تۆپباران و پەلامارے ژەندرمە بپارێزن.
کورد و ئەو ناوەندانەی
نێوم هێنان لە سەرەتاوە خۆیان لەو نەبان کردوە. وەک ئەوەی مێدین هەرگیز نەهاتبێتە
دونیاوە و چەندان کتێب و ڕیپۆرتاژ و کۆڕبەندی بۆ داکۆکی دۆزی ڕەوای کورد نەکردبێ.
چقەد شەرمە.
بڕیارے دادگا
دوێنێ، لە ژێر
فشارے نێو دەوڵەتیدا، بە ناچارے دادگای ساختە بڕیاری خۆے دا:"حوکم لەتەك
ھەڵسپاردنی خودی سزاکەیدا'' ھەندێجار بە حوكمی مەرجداریش نێودەبرێ. ئیدی مێدین
دەگوێزرێتەوە بۆ ئاستەنبوڵ لە چاوەڕوانی گەڕانەوەے بۆ سوێد. بە ئومێد فریای
ھاتنە دونیای منداڵەكەی بكەوێ، چوون خێزانی دووگیانە و-وادەی منداڵبوونێتی.
وێنەی دوو: دەمی
ئازادكردنی مێدین لەلایەن ھ س د، فەرماندەی ھێز پێشوازی لە مێدین دەكا.