ساحەی ئیسلامی پێویستی بەحیزبی دیکەی ئیسلامی هەیە ؟
10/3/2022 7:20:00 PM
كامەران بابان زادە
گومان لەوەدانیە بزاڤی ئیسلامی و خەڵکی کوردستان گلەیی زۆریان لەو سێ حیزبە ئیسلامیەی ساحەی سیاسی هەیە بەڵام ئەمە باسێکی تر :
تەواو گوێم گرت لەم بزوتنەوە ئیسلامیە تازە، کەخویان پێ تازە نەبوە ، بەشیکیان هاوڕێ و برامن ناچارم خاتریان. بگرم بەڵام نابێ لەسەر حیسابی شارنەوەی قەناعەت بێت، لێرەدا سەرنجەکانم لەچەند خاڵیک کورت دەکەمەوە:
یەکەم/ بەخێربێن ئەمە وڵامێکە بۆ ئەو قورغکاری و میراتگری و نادیدەگرتنەی لە حیزبی ئیسلامی بەگشتی و لەو سەرکردایەتیەی بزوتنەوەی ئیسلامیدا هەیە ،
دووەم/ هەرجەند گوێم گرت و سەرنجم دا زیاتر کاردانەوە بوو بەرانبەر بێویژدانی و قورغکاری و تەزویرو ساختەکاری کونگرەیەک کەئەمانە نادیدە گیراون نەک قەناعەت و ئامانجی خورسک و زەروورەتی ساحە.
سێیەم/ قەرەبووکردنەوەی ئەو غەدرە مێژووییەی گروپێک بەرانبەر گروپی بەرانبەر دەیکات و مێژوو و تواناو جەماوەرەکەی زەوتدەکات و بەرانبەرەکەی نادیدە دەگرێ ،
چوارەم/ ئاخر تۆ لەدادگا هیچ تانەت لەئەنجامی کۆنگرە نەدابێ و لەدادگا براوە نەبووبیت و خاوەنی میلیشیا نەبیت بەرانبەرەکەت بەچۆک دابێنیت یان بزاڤێکی میللی گەورە نەبووبیت و لەیەکەم جولەی خۆڕاگەیاندن دەستت بەسەر هیچ بارەگای بەرانبەرەکەت داگرتبێت!! چۆن خۆت ئیحراج دەکەی بەهەمان ناو بێیتە مەیدان و لەیەکەم ویستگە خۆت بخەیتە تونێڵیکی داخراو؟
شەشەم/ لەسەرەتای راگەیاندنەوە وادەردەکەوێ ئەنجامی ناکۆکی دوو گروپی سەرکردایەتی یەک حیزبەوە لەسەر دەسەڵات ناکۆکیان هەیە! نەک پرس و ئامانجێکی روون و پیویست و واقیعی
حەوتەم/ هەتا ئەم چرکە ساتە ساحەی ئیسلامی ئەم سێ حیزبە ئیسلامیەی هەیە پێی زۆر بووە نەک چاوەڕوانی بۆ هاتنی هێزی تازە، بۆیە پێشوازی لێکردنی ئەم هێزە زەحمەتە
بێجگە لەسەرنجی دیکەی بابەتی کە ئیستا خەڵک رقی لەحیزب و حیزبایەتی دەبیتەوەو هوکاری دیکە .
لەکۆتاییدا خراپ خوێندنەوە بۆ ئەم نووسینە مەکەن بزوتنەوەی ئیسلامی لەبندستی ئەمانە دابێت بەلای کەمەوە زۆربەیان دەناسم و خاکی ترو ئازیزترن بەڵام بەڵام ئەمە نابێتە پێوەر داکۆکی لێ بکەم .
ئەم نووسینە هەڵقوڵاوی قەناعەتی خۆمەو پەیوەندی بەکۆمەڵ یان هیچ گروپێکی ترەوە نیە.