ئه‌وه‌ی له به‌غدا روو ده‌دا له هه‌ولێر دووباره ده‌بێته‌وه؟؟
7/31/2022 9:10:00 AM
كامەران بابان زادە
هێزی سیاسی ده‌بێ له
نێوان شه‌قام‌و كورسی یه‌كیان هه‌ڵبژێرێ..ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌گوزه‌رێ، هێزێكه
له‌نێوان شه‌قام‌و كورسی، یه‌كیان هه‌ڵبژارد.
له‌رابردوو له‌به‌غداو
شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق خوپشاندان زۆر ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازه
به‌وه‌ی:
یەکەم: ئه‌و هێزانه‌ی
پشتیان به خه‌زێنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و دروستكردنی میلیشیا له‌پاڵ ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
بوون له‌پاڵ ده‌سه‌ڵات.
دووەم: ئه‌و هێزانه‌ی شه‌قامیان هه‌ڵبژارد، هێزی میللی خه‌ڵكیان
هه‌ڵبژاردو ده‌ستبه‌رداری نه‌ك كورسی ده‌سه‌ڵات‌و وه‌زاره‌ت بوون، به‌ڵكو ده‌ستبه‌رداری
كورسی په‌رله‌مانیش بوون.
ئێستا دووبه‌ره‌و دوو
هێزی سیاسی هه‌یه، لایه‌كیان به‌ته‌واوی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان‌و
حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانیه‌تی، ئه‌وه‌ی دیكه به‌ته‌واوی ده‌ستی گرتوو به‌سه‌ر په‌رله‌مان‌و
حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كان.
ئێستا ئه‌وه‌ی پشتی به‌شه‌قام
به‌ستووه، خاوەنی مه‌ركه‌زیه‌ت‌و یه‌كپارچه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاته، ته‌با
نیه، ئه‌مڕۆ هێزی موعاره‌زه یه‌ك په‌یام‌و یه‌ك مه‌ركه‌زیه‌تی هه‌یە، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌سه‌ڵاتن یان له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتن، به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كانیانه‌وه
دیار بوو په‌رته‌وازه‌ن.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی
كوردستان، ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن بۆ قۆرغكاری‌و چه‌وسانه‌وه‌ی
میلله‌ت یه‌ك ده‌نگن، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، په‌رته‌وازه‌ن،
یه‌ك په‌یامی یه‌كگرتوویان نیه، رێبه‌رایه‌تی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار دیاره كه
(پارتی)و (یه‌كێتی)ین، (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)یش بۆ خۆی نازانێ له كوێی هاوكێشه‌كه دایه، هێزه‌كانی دیكه (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ی
نوێ) په‌رت‌و كه‌سیان حیساب بۆ ئه‌وه‌ی دیكه ناكات.
بۆیه دووباره بوونه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی له به‌غدا رووده‌دات، دووباره بوونه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان زه‌حمه‌ت. له‌هه‌رێمی کوردستان موعازه‌زه‌یه‌كی یه‌كگرتوومان
نیه خاوه‌نی جولاندنی شه‌قام بێت، رێبه‌رایه‌تی بكات بۆ خۆپشاندان‌و ناچاركردنی
ده‌سه‌ڵات به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانتارانی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات، زۆر پابه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌تی سه‌ركرده‌وه رێبه‌ره‌كانی خۆیان نین، له‌به‌غدا
به‌یه‌ك بڕیار (73) ئه‌ندام په‌رله‌كان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیان
ره‌تی بكه‌نه‌وه، له كوردستان ئه‌و گوێڕایه‌ڵیه زه‌حمه‌ته، له به‌غدا په‌رله‌مانتاری
موعازره‌زه له ناو خۆپشاندان دایه‌و لێره له‌سه‌ر پشت راكشاوه‌و ئه‌و په‌ڕی
ئازایه‌تی بنوێنێ، چه‌ند پۆستێكی له دژی حكومه‌ت له فیس بووكه‌كه‌ی ده‌نووسێت.