كاتی بودجه‌یه
5/8/2019 10:24:00 PM
وريا حسين
ساڵی ٢٠١٣ دوایین ساڵ بوو کە حکومەتی هه‌رێم بودجه‌ی گشتی ڕاده‌ستی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت. ئیتر دوای ئەوە ته‌نانه‌ت “به‌یان مال”یش كه بچووكتره له بودجه‌و تیانوسێكی وردی خه‌رجی‌و داهاته، ڕاده‌ست نه‌كراوه. ئێستا ئێمه بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێن حكومه‌تێكی ناشه‌فاممان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی یاسای رێوشوێنی حساباتی عێراقی كه ساڵی ١٩٤٠ ده‌رچووه‌و تائێستا عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكخستنی كاروباری حسابی‌ی پشت به‌و یاسایه ده‌به‌ستن، سه‌ره‌تا هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان تا كۆتایی مانگی حەوت، ده‌بێ بودجه‌ی خه‌مڵێنراو بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی دارایی پاشان وه‌زاره‌تی ناوبراو وردبینی ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی، دوای ئه‌وه‌ش حكومه‌ت به‌گوێره‌ی یاساكه خه‌رجی‌و داهاتی ڕێكده‌خات.
له‌هه‌رێمی كوردستان ساڵانه وه‌زاره‌ته‌كان بودجه‌ی خه‌مڵێنراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن، کەچی وه‌زاره‌تی دارایی هیچ كات بودجه ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ناكات. ئه‌وه‌ش فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌و به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
هیچ وڵاتێك یان یه‌كه‌ی دارایی كۆمپانیایه‌ك، به‌بێ بودجه ناتوانێ ڕێره‌وی دارایی خۆیی بدۆزێته‌وه، چونكه بودجه پێمان ده‌ڵێت چه‌ندمان خه‌رج كردووه‌و چه‌ندیشمان ده‌ستكه‌وتووه. چه‌ند زیاده‌مان خه‌رجكردووه‌و چۆن داهات‌و خه‌رجی یه‌كسان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارێكی ئابووری باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌م مۆدێله‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌ڕای من نموونه‌یه‌كی زۆر شاز‌و ناباوه. له‌كاتێكدا پرۆژه یاسای بودجه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه کەچی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ناكرێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دیوێكی نایاسایی بێت دیوێكی دیكه‌ی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه قه‌باره گه‌وره‌یه‌یه كه له‌كوردستان له‌كۆی سێكته‌ره‌كان به‌تایبه‌ت (داهاتی ناوخۆ، داهاتی نه‌وت، باج و گومرگ) و كۆی داهاته‌كانی دیكه‌دا هه‌یه‌و ساڵانێكه هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌شێوه‌یه‌كی زۆر مونه‌زه‌م بۆشاییه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و داهاتی كوردستانیان توشی “نه‌زیفی مالی” كردووه. به‌جۆرێك كه‌س نازانێ داهاتی كوردستان بۆ كوێ‌و چۆن ده‌ڕوات، بۆیه ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت هیچ كات ئه‌م دۆخه‌ی پێخۆش نییه كه كه‌لێنه‌كانی له بودجه‌دا هه‌ن بكه‌وێته به‌رده‌ست نوێنه‌رانی گه‌ل، به‌ڵام ئەی ده‌بێ په‌رله‌مان بێده‌نگی لێبكات؟
ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێ وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی له‌به‌رده‌ستدایه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر وردبینی‌و ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان پاشان په‌سه‌ندكردنی، بۆیه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌م به‌زوترین كات له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا بودجه ڕاده‌ستی په‌رله‌مان بكات.
لەکەیەكی گه‌وره‌یه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق به‌و هه‌موو كێشه گه‌ورانه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌موو ساڵێك له‌كاتی خۆیدا بودجه په‌سه‌ند ده‌كات، کەچی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م دۆخه ئارامه‌دا ناتوانێ پرۆژه یاساكه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت، ئه‌مه پیشانی ده‌دات حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك چاكساز نییه، به‌ڵكو نیه‌تی گه‌نده‌ڵی زۆرتره له نیه‌تی چاكسازیی.
بۆیه گرنگه هه‌موومان ئه‌وه بزانین به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتاران، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن حكومه‌ت ئه‌مساڵ به‌بێ بودجه‌ی ٢٠٢٠ تێپه‌ڕێنێ، چونكه قه‌یرانه‌كان كۆتاییان هاتووه و یان لانیكه‌م لاوازبوون. بۆیه نابێ ئیتر حكومه‌تێكی بێ بودجه‌مان هه‌بێ.
به‌تایبه‌ت ئه‌ركی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی تازه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدێك بۆ خه‌ڵك بگیڕنه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن، تاوه‌كو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌یه‌كی ڕوون پیشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن نیه‌نیان هه‌یه شه‌فافیه‌ت به‌رپابكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گومانیان له‌سه‌ر دروست ده‌كات.