559وتار

٢٧ ملیار دۆلارە قەرزەکە

5/23/2020 6:54:00 PM
وريا حسين

کاتى خۆى ساڵى ٢٠١٧ بەڕاپۆرتێک، جێگرى سەرۆکى وەزیرانى کوردستان دۆسیەى ئەو قەرزەى ناردووەتە پەرلەمان، ئێستا مەلەفى قەرزەکە لەسکرتارییەتى ئەنجومەنى وەزیرانە.

قەرزەکان بەگشتى لاى پەرلەمان و ڕاى گشتى دیارنین، چەند ژماریەکى مەتاتین بەمەبەستى تەشوویشى سیاسى زۆرجار بەکاردێن، کاتى خۆى ئاشتى هەورامى لەپرسى دابەزینى نەوت بەکارى هێنا، نێچیرڤان بارزانى بۆ پاساوهێنانەوەى دۆخى دارایى بەکاریهێنا، ئەمشەو سەرۆکى حکومەتیش بۆ پاساوهێنانەوەى دۆخى دارایى حکومەت و لەکەدارکردنى حکومەتى پێش خۆى بەکاریهێنا، ڕاستى ئەو قەرزەى بەڵام بەبێ ڕوونکردنەوە بۆ یەکەمجار بەفەرمى ئاشکراکرد، ئەوەش بۆ یەکمجاربوو بەرپرسێکى باڵا باسى ئەو قەرزە بکات بڕەکەى بەفەرمى ئاشکرابکات.

ئەوەندەى زانیارى هەبێت، ئەو ٢٧ ملیارە، تەنها ٣ ملیارى قەرزى نەوتە، واتە کرێى حەقدەستى کۆمپانیاکان و قەرزى پێشینەى نەوتە لەڕووسنەفت و باقى کۆمپانیاکان کراوە، باقى قەرزەکە بەشێکى زۆرى پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران و قەرزى بەڵێندەران و کۆمپانیاکانە، واتە قەرزى ناوخۆیین، ئەڵبەت لایەنى (قەرزدەر، سیاسەتى قەرزەکە زۆر ناڕوونە).

دیارە ئەم پەرلەمانە، ئەگەر چەند پەرلەمانتارێکى لێ دەربکەیت کە کارى ووردیان کردووە، زۆر دەستەوەستانە بەرامبەر بەحکومەت و پەرلەمانێکى ترسنۆکە دەنا دەبوو سەرۆکى حکومەت بانگهێشتى پەرلەمان بکات.

دەبێت ڕاستى ئەو قەرزانە، حکومەت لەسەرشانیەتى ڕوونى بکاتەوە لانیکەم قەناعەت بە پەرلەمانتاران بهێنیت، کە قەرزەکان کات و سیاسەت و هۆکارى وەرگرتنیان یاسایى و گونجاوبوون، گریمان قەرزى بانکى لەناو قەرزەکاندایە ڕێژەى سودى قەرزەکان چەندە ئایا ساڵانە هەرێم چەند سودى بانکى دەکەوێتە سەرشانى، دەبێت لەوبارەوە دیوانى چاودێرى دارایى و پەرلەمان بەداواداچوونى ورد بکەن، ئەو پرسە بەتەواوى یەکلایى بکەنەوە، ئەگەر نایاسایى بوونێک ڕووى دابێت دەبێت لێپێچنەوە لەکەسانى یەکەم بکرێت، کە یەکێکیان نێچیرڤان بارزانى و ئاشتى هەورامی رێباز حەملانە تادەگاتە کابینەى نۆهەم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن