خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌كان
1/28/2023 6:13:00 PM
خالید حاجی ئەحمەد
زستانه
سارده‌كه كه‌وته ئێرانه‌وه
تا ده‌ستپێكردنی جه‌نگی
روسیا و ئۆكرانیا، چاوه‌روانیه‌كی زۆر هه‌بوو ئێران و وڵاتانی ( 5 ) كۆ ( 1 )له‌سه‌ر
ورده‌كاریه‌كانی رێكه‌وتنامه‌كه‌ی ڤیه‌نای 2015 بگه‌نه رێكه‌وتنی كۆتایی. هاتنه
سه‌ركاری ( ره‌ئیسی ) كه كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی كۆنسێرڤاتیه‌كان و زیاتریش وه‌ك
جێگره‌وه‌ی ڕابه‌ر ( خامنه‌یی ) چاوی لێده‌كرا، ئه‌و گومانه‌ی زیاتر كرد كه ئێران
له كاریگه‌ریی گوشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تێگه‌یشتوه و به رێكه‌وتنێكی ئابڕوو
پارێزانه خۆی ده‌رباز ده‌كات.
له گه‌رمه‌ی گفتوگۆگاندا
( پوَتین ) جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا هه‌ڵگیرساند. جیهان و به تایبه‌ت ئه‌وروپا پڕبوو
له ده‌نگۆی مه‌ترسیی قه‌یرانی ووزه و خۆراك، .....
به‌تایبه‌ت
كه روسییا له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی نه‌وت و غازه له جیهاندا و بڕێكی
زۆریش له غازه‌كه له رێگه‌ی ئۆكرانیاوه ده‌گاته ئه‌وروپا. هه‌ندێكی تریش پێیان
وابوو له زوترین كاتدا ( چین ) په‌لاماری تایوان ئه‌دات و قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه.
لێره‌وه ده‌وڵه‌تی ( ره‌ئیسی ) و كۆنه‌پارێزه‌كانی ئێران كه‌وتنه ته‌ڵه‌كه‌وه و
ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌یان ئه‌نجامدا كه ئێستا راستكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته.
له كۆتایی فه‌رمانره‌وایه‌كه‌ی
( حه‌سه‌ن رۆحانی ) دا گفتوگۆكان گه‌یشتبونه ئه‌و خاڵه‌ی : لیژنه‌ی باڵای ئه‌تۆمیی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواجار سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و كۆی بنكه ئه‌تۆمیه‌كان به‌سه‌ربكه‌نه‌وه
و دڵنیابن له رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و وێستگه‌كانی ( ئاوی قورس ) دابخرێت و
دواتر بڕی زیاده‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراو تا كاتی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه
بۆ كاروباری ناسه‌ربازیانه، بدرێت به وڵاتێكی ئه‌تۆمی، له كۆتاییدا رێكه‌وتننامه‌كه مۆر و ئیمزا بكرێت.
هێشتا مانگێك به‌سه‌ر
جه‌نگی ئۆكرانیادا تێنه‌په‌ڕیبوو، توندره‌وه‌كانی ئێران له چاوه‌روانی زستانێكی
سارد و كه‌مه‌ر شكێندا بۆ ئه‌وروپا و دیسانه‌وه
به‌مه‌به‌ستی جارێكی تر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داواكاریه‌كانی ئێران تا به خه‌ڵك
و ناوخۆی خۆیان بڵێن ئێمه وه‌ك میانه‌ره‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی ( رۆحانی ) مل به
داواكانی رۆژئاوا ناده‌ین و رایانگه‌یاند كه ئێران پله‌ی پیتاندنی یۆرانێوم به‌رزتر
ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ( سه‌نترۆڤیوژی ) نوێ ده‌خه‌نه كار....
له به‌رانبه‌ردا چی
رویدا ؟
شه‌ڕ درێژه‌ی
كێشا و ئه‌وروپا چوه بن باڵی ئه‌مریكا و خۆی گه‌رم كرده‌وه و كه‌س له سه‌رمادا
ره‌قنه‌بوه‌وه.... چین په‌لاماری تایوانی نه‌داو پشتیشی كرده ئێران. ته‌نانه‌ت
سه‌رۆكی چین له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیه رایگه‌یاند كێشه‌ی ئه‌و سێ دورگه‌یه
ده‌بێت به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه ئیماراتی عه‌ره‌بی ئیدیعای خاوه‌ندارێتی
ده‌كات و ئێران به به‌شێكی دانه‌براوی خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێت. له لایه‌كی تره‌وه
هاوپه‌یمانه گه‌وره‌كه‌ی ئێران كه روسیایه له هه‌وڵی ئاشته‌وایی توركیا و سوریادایه،
به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی( ئه‌ستانه) كه ئێران
تێیدا ئه‌ندام بوو. ده‌ره‌نجام رۆژئاوا وه‌ڵامی ئێران ناده‌نه‌وه‌و جگه له مه‌سه‌له
ئه‌تۆمییه‌كه، پێدانی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان به روسیا و دوای خۆپیشاندانه ناوخۆیه‌كانی ئێرانیش بابه‌تی
مافی مرۆڤیان هێناوه‌ته به‌رباس.
ئێستا نرخی غاز دابه‌زیوه‌ته‌وه بۆ رۆژانی به‌ر له
جه‌نگه‌كه و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران زیاتربوه، ناتوانێ بڕی پێویست بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
(توركمانستان ) هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، كه له به‌رانبه‌ریدا توركمانستان غاز
بۆ باكوری ئێران دابین ده‌كات، بۆیه ئه‌و وڵاته‌ش كه‌م تا زۆر غازه‌كه‌ی له ئێران
گرتۆته‌وه. نوێنه‌ری ( زابول ) له په‌رله‌مانی
ئێران‌دا وه‌ك گاڵته‌جارییه‌ك به سیاسه‌تی ( زستانی ساردی ئه‌وروپا) كه‌له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه په‌یره‌وكرا ووتی: له ئه‌وروپا كه‌س له سه‌رمادا ره‌ق نه‌بوه‌وه
و ئه‌وه هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ی منن ( زابول ) بۆخۆگه‌رمكردنه‌وه په‌نایان بردۆته
به‌ر ته‌پاڵه سوتاندن.