جەنگى جیهانیى سێیه‌م!
1/18/2023 2:38:00 PM
خه‌ڵات عومه‌ر
جارێكیان له (ئه‌نیشتاین)ى زاناى به‌نامێى جیهان
ده‌پرسن: جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م چۆن ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "نازانم، به‌ڵام ده‌زانم
جه‌نگى جیهانیى چواره‌م به تێڵا و كوته‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت!"
یانى چى و مه‌به‌ستى له‌مه چییه؟
با له خواره‌وه ڕوونى بكه‌مه‌وه مه‌به‌ستى چییه:
-مرۆڤایه‌تى گه‌یشتووەتە
ئاستێك له هۆشیارى، كه ئه‌وه‌نده دڕنده بێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى
كرد و بۆى ڕه‌خسا و په‌ناى بۆ چه‌كى كوشنده برد، له‌نێو ئه‌و چه‌كە كوشندانه‌شدا،
كه په‌ناى بۆ ده‌بات و به‌كارى ده‌هێنێت، چه‌كى كوشنده‌ى ئه‌تۆمى بێت، به شێوازێك
وێرانكارى ده‌كات كه هه‌موو شت خاپوور بكات و ده‌ره‌نجامى ئه‌وه‌ش به ڕاده‌یه‌ك
بێت، كه هه‌رچیى بنیاتی ناوه تێكى بدات و بێته‌وه سه‌ر ئاستى هیچ و سفر.
-له‌به‌رئه‌مه‌ش،
جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م به چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ڕێوه ده‌چێت، جه‌نگى جیهانیى چواره‌میش
له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ له شارستانى نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیە به تێڵا و كوته‌ك به‌ڕێوه ده‌برێت.
پێده‌چێت ئێمه ئامبازى سێیه‌مین جه‌نگى جیهانیى
ببینه‌وه و ناچاریش نه‌بین چواره‌مین جه‌نگى جیهانى به كوته‌ك و تێڵا به‌ڕێ بكه‌ین.
نازانم تا چه‌ند له‌مه‌دا ڕاستم و ناشتوانم به‌ڵێن
به كه‌س بده‌م، كه جه‌نگى جیهانیى چواره‌م به كوته‌ك و تێڵا ناكرێت!
جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه، ڕوو ده‌دات
و ئاماده‌كارییشى بۆ كراوه، ئه‌گه‌ر ڕووى نه‌دا، له‌به‌رئه‌وه نییه خوێندنه‌وه‌ى
من هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكوو ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌یه، به‌ره‌ى چاكه‌خوازان به‌رى پێ ده‌گرن
و ناهێڵن ڕوو بدات، كاتێك ئه‌م كاره‌ش ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه نییه، كه ئه‌وان
كارێكى چاك ده‌كه‌ن و ده‌شێت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیان بێت!
كار وا بڕوات و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، كە
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ستێره‌كه‌مان ده‌ىخوازن، بەلاتەوە سه‌یر نه‌بێت ئه‌وانه‌ى جیهانیان
كردووه به بازاڕ و پاره‌یان لێ كردوویت به (خوا!)، وات لێ بكه‌ن نۆره بگریت و
خۆت بفرۆشیت، بۆ ئه‌وه‌ى پێت ڕه‌وا ببینن تۆزێك (ئۆكسجین) هه‌ڵبمژیت، بۆ ئه‌وه‌ى
نه‌مریت!
هه‌موو شتت لێ ده‌سه‌ننه‌وه و هیچت بۆ ناهێڵنه‌وه
و نامۆت ده‌كه‌ن. له خۆت نا، به‌ڵكوو نامۆت ده‌كه‌ن له نامۆبوون، له‌وه‌ى هه‌ته
و تووشى ده‌ردودووى وات ده‌كه‌ن، خۆشت نازانى چییه!
بیروباوه‌ڕى پڕوپووچیان نامۆى كردوویت و نامۆبوونتیان
لێ كردوویت به شوناس، ئه‌گه‌ر بشته‌وێت له‌گه‌ڵ خۆتدا ئاشت بیته‌وه، هه‌زار دیوارت
له‌نێوان خۆت و ئاشتبوونه‌وه‌دا بۆ به‌رز و بڵند ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت (بۆ) ڕیز نه‌كەم و هیچت بۆ
نه‌ژمێرم، چونكه ده‌زانم خاڵه‌كانى ژماردن كۆتاییان نایه و له‌پاى خه‌مى زۆردا
ژماره‌كانیش ده‌سته‌وەستان ده‌بن.
جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م به‌ڕێوه‌یه و پێشت ناخۆشه
ئه‌گه‌ر بڵێم، سه‌ره‌تاكه‌ى هاتووەته ناو نیشتمان و ماڵه‌كه‌ته‌وه.
تۆ پێت وایه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانت به دۆست
و یارانه‌وه تێك چوون، بارودۆخێكى ئاساییه و ده‌ره‌نجامى ژیانى سه‌رده‌مه؟
له‌مه‌دا ڕاستیت نه‌پێكاوه. تووڕه‌بوونت، شێوازى
مامه‌ڵه و گرفتارییت به هەندێك خوو و ڕه‌فتارته‌وه، له‌به‌رئه‌وه نییه تۆ وایت
و دووچارى ئه‌م دۆخه بوویت، نه‌خێر هه‌رگیز وا نییه. تۆ وا نیت و ئه‌مه تۆ نیت
كه تووڕه و بێزار و شڵه‌ژاو و ڕاڕا و دوڕدۆنگ و بێ مره‌وه‌تیت و وه‌كوو دڕنده‌ت
لێ هاتووه و به‌ده‌ورى خۆتدا ده‌سووڕێیت و له بابه‌خولێدایت و خۆت له شڵه‌ژان و
تووڕه‌ییدا ده‌بینیته‌وه.
نه‌خێر ئه‌وه تۆ خۆت نیت، كه ده‌ته‌وێت كراسى
به‌رت دادڕیت و شێت و په‌تیاره بیت، ئه‌وه ئه‌وانن، كارتێكه‌رى خاوه‌ن پرۆگرامن
و وات لێ ده‌كه‌ن دووچارى ده‌ردودوو بیت و به‌گژ خۆتدا بچیته‌وه!
(یوڤاڵ نوه هەرارى)،
كه مێژوونووسى ئاینده‌یه نه‌ك ڕابردوو و من هیچم له‌گه‌ڵ زۆر شتیی ئەودا كۆ
ناكاته‌وه و له‌وه‌وبه‌ریش بۆم باس كردووى، كه نووسیویه‌تى "ئێمه هه‌موومان
هاك كراوین"
هێشتا زۆر له نووسه‌ر و مۆچیاریكار و بانگخواز
هه‌ر ئه‌وه به‌گوێتدا ده‌ده‌ن كه تۆ ده‌بێ به قسه‌ى ئه‌وان بكه‌یت. چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه،
تۆش وا بكه‌یت و ئه‌وان باوه‌ڕیان به چییه تۆش باوه‌ڕت وا بێت!
با نموونه‌یه‌كت بۆ بهێنمه‌وه:
به‌رهه‌مى خۆماڵى و ئه‌وه‌ى له كشتوكاڵ و دانه‌وێڵه
و ته‌ڕه‌كاڵ و وشكاوه‌كییه، به پێودانگى زانستى، سه‌د به‌رابه‌ر له‌وانه چاكتر
و باشتر و ته‌ندروسستتره له‌وانه‌ى كه له‌ده‌وروبه‌ره‌وه بۆت ده‌هێنرێت، به‌ڵام
بێ گومان ده‌نگى برنجى ده‌ره‌كى و دۆشاوى بێگانان و خواردنى ده‌ره‌وه‌ى سنوور، له‌به‌رئه‌وه‌ى
بڵندگۆیان هه‌یه و ڕۆژانه به گوێتدا ده‌درێنه‌وه و پڕوپاگانده‌یان بۆ ده‌كرێت،
وایان كردووه ئه‌وانه‌ى دێنه ماڵى تۆوه و خوانت ده‌ڕازێننه‌وه، ئه‌وه بن كه
خراپتریینن و نه‌ك ته‌نى دروست و ساغڵه‌مى تۆ ده‌پارێزن، به‌ڵكوو ده‌ردودووت بۆ بهێنن.
بیروبۆچوونیش وه‌هان، ناساغڵه‌من و ته‌نانه‌ت زۆر
بیروباوه‌ڕ و كتێبیش وه‌كوو ئه‌و خۆراكانه‌ن و زۆریشیان له ژه‌هر زیاتر هیچ نیین.
ماڵه‌كه‌ت و كۆمه‌ڵگاكه‌ت و جیهان و ئه‌ستێره‌كه‌شمانیان
به ئاڕاسته‌یه‌كدا بردووه، له‌جیاتى نیانى و میهره‌بانى و سره‌وتن و خۆشگوزه‌رانى
و كه‌مۆكه‌یه‌ك دادوه‌رى، بۆ ئه‌وه ئاماده بكرێت، ببێته گۆڕى جه‌نگێكى دڕندانه‌ى
وه‌ها، كه له هیچ شارستانیه‌تێكى تر‌ى له‌مه‌وبه‌ردا نموونه‌ى نه‌بووه.
ده‌كاته چى ده‌ڵاڵانى بیرى پێشكه‌وتنى مرۆڤایه‌تى
بانگه‌شه بۆ شارساتنیه‌تێك بكه‌ن، تا هه‌ڵبكشێت ساغڵه‌مى ئه‌قڵیى مرۆڤ و ته‌ندروستیی
ده‌روونیى تێیدا به‌ره‌و نه‌خۆشیى زیاتر بچێت؟
سه‌رده‌مێك ده‌گوزه‌رێنین، ئه‌و به‌ها و ناولێنانه‌ى
لێى تێی ده‌گه‌یشتین و پێمان وابوو زۆرى له‌باره‌وه ده‌زانین و زۆر ڕاست بوون، ئێستا
گۆڕانكاریى وه‌هایان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وانه‌ى له خۆرئاواش كه به ئێمه‌یان
فرۆشتووه، خۆیان لێى په‌شیمانن و ده‌ره‌نجامیان كاره‌ستباره و ناولێنان و دروشمه‌كانیش
گۆڕدراون!
من خۆم له لایه‌نگرى ئه‌وانه نیم، كە بڵێم
"پێشكه‌وتنى داهێنراوه ته‌كنۆلۆجییه‌كان، یه‌كسانه به گه‌شه‌كردنى مرۆڤایه‌تى،
چونكه ئه‌م پێشكه‌وتنه سروشتى مرۆڤایه‌تیى گۆڕیوه، به‌ڵام ناشتوانم بڵێم ئه‌مه
نه‌بووەته ده‌ره‌نجام بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكاریى گه‌وره دروست بكه‌ن".
جه‌نگى جیهانیى سێیه‌م به ڕوانینى من ئه‌وه نییه،
كه وڵاتى (ڕووسیا) له‌گه‌ڵ (ئۆكراین) تووشى ده‌رگیری بووه، جه‌نگه‌كه ئه‌وه‌یه،
گه‌یشتووینه‌ته شوێنێك، ئه‌وه‌ى پێمان وابووه چاره‌سه‌ره، ئێستا كێشه‌یه و وه‌ڵامه‌كانى
ڕابردووش بۆ پرسیاره‌كانى ئێستامان ده‌ست ناده‌ن.
چەمكى (ده‌وڵه‌ت) و (هاووڵاتیبوون) و (نیشتمان)
و (جیهان) و (كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى) و (سنوور) و (دیموكراسى) و (مافى مرۆڤ) زۆر
گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه.
بیركردنه‌وه‌ى ئێمه به پاشكۆیه‌تیى ئه‌وانه‌وه
كه خۆیان له قه‌یراندان و كێشه‌ى گه‌وره‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌نگى جیهانیى سێیه‌میش
نه‌بێت، كاریگه‌رییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كه، كاره‌سا‌تى له جه‌نگ خراپتر ده‌كات،
ئه‌گه‌ر خۆمان بیر له‌و تێزه نه‌كه‌ینه‌وه كه بریتییه له (بیركردنه‌وه‌ى
كوردى)
ئاینده ڕۆشن نابێت، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاى بیركردنه‌وه‌یه‌كى
جیاوازەوه ده‌ست پێنه‌كه‌ین، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى
كه پێمان وا بووه پێشكه‌وتن بووه و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش له دواكه‌وتن زیاتر هیچى
دیكە نه‌بووه.
ناتوانم به گوزارشتێك كۆتایى به پەیامێك بهێنم
كه جه‌نگ به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم "كه‌وتووینه‌ته جه‌نگێكه‌وه،
كه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌خوێنینه‌وه و خۆمان نه‌ناسین، ئه‌گه‌ر له به‌ره‌ى سه‌ركه‌وتوانیشدا
بین، هه‌ر له ریزی دۆڕاوه‌كان ده‌بین!"
جه‌نگى ماڵكاولكاریى ئێمه ئه‌مه‌یه!