دوو هۆده و هه‌یوانێك!
5/21/2020 3:23:00 PM
خه‌ڵات عومه‌ر
شه‌وێكى پڕئه‌ستێره‌ى مانگى گه‌لاوێژبوو ، بۆتازه‌یه‌و سه‌رساغى چووبوومه بنارى قه‌ندیل، خانه‌خوێ لێنه‌گه‌ڕان وگلیاندامه‌وه و وتیان ئه‌م شه‌ولێره‌به و سبه‌ینێ زوو بڕۆره‌وه .
جێیه كیان بۆ ڕاخستبووم بۆنى گوڵلكى كێوى لێده‌هات ،چاوم چنه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان ده‌كردو بازى خه‌یاڵم فڕى بوو. ده‌مووت سه‌یركه خه‌ڵك له‌م بنارى چیایه ،به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویستیان به‌یه‌ك تۆسقاڵ شتێكى دنیایى ده‌ره‌وه‌بێت چۆن ژیانى خۆیان ڕێكخستووه وچۆن بێ په‌روا و بێ منه‌ت ده‌ژین؟! ئه‌مه‌ته‌واوماڵدارى وده‌وڵه‌تداریه.
زه‌نگى ته‌له‌فۆن خه‌یاڵى په‌رتكردم !
به‌م ناوه‌خته ئه‌مه كێ یه؟
ته له فۆنه‌كه‌م نابه‌گوێمه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانم كێم له‌گه‌ڵه ؟
خۆى پێناساندم وبه‌بیرى هێنامه‌وه كه ده‌ساڵێك پێش ئێستا زۆرگفتوگۆمان كردووه .
ئه‌وه‌ى زه‌نگى بۆلێدام كابرایه‌كى بیانى بوو له‌وانه‌ى كه له بوارى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى دا كاربۆسه‌نته‌ره به ناوبانگه‌كانى بیركردنه‌وه‌ى جیهان ده‌كه‌ن .
له‌مانه زۆرده‌ناسم وجاروبار گفتوگۆده‌كه‌ین ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵمدا نه‌بوو ئه‌وه بو به‌م شه‌وه‌دره‌نگه‌و له‌م كوێستانه‌و له‌م كات وساته‌دا یه‌كێك له‌وانه بیه‌وێت گفتوگۆبكات .
دواى هه‌واڵ پرسین كابرا وتى :
ئه‌وه پێشبینیه‌كه ت هاته‌دى .سه‌یرم لێهات ! وتم پێشبینى چى ؟
وتى ئه‌مڕۆله جێگاى نه‌وشیروان مسته‌فا ، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى بوو به ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان .
وتم جائه‌وه چ په‌یوه‌ندى به‌منه‌وه هه یه ؟
وتى چۆن په یوه‌ندى به تۆوه نیه ده‌ساڵێك پێش ئێستا وتازه نه‌وشیروان مسته فا له یه‌كێتى جیاببوه‌وه له تۆم پرسى ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ((مامجه‌لال)) بمرێت كێ جێى ده‌گرێته‌وه تۆوتت ((عومه‌رى سه‌ید عه‌لى))،ئه‌وسا من سه‌یرم له‌م قسه‌یه‌ى تۆده‌هات كه‌چى ئه‌وه‌تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى ترپێشبینیه‌كه‌ت هاته دى .كابرا وتى بۆئه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆكردیت .
عه‌یامێكه ((عومه‌رى سه‌یدعه‌لى)) ده‌ناسم ودۆست وهاوڕێی ئازیزمه له ناوئه و سه‌ركرده وسیاسیانه‌دا كه ناسیومن ((سه‌یدعومه‌ر))م له زۆریان پێ سیاسى تره وكابرا به‌هه‌قیش به‌ته‌نگ خه‌ونى كورده‌وه یه‌وباكى به‌دنیاى فانیش نیه.
ئه‌گه‌رڕۆژى هاتمه‌سه‌ربارى نووسینه‌وه‌ى بیره‌وه‌ریه‌كانم له وێدا شایه‌تى بۆسه‌ید ده‌ده‌م ،ولێره‌دا به‌ته‌نها له‌سه‌رقسه‌یه‌كى ده‌وه‌ستم كه‌له‌ساڵى نه‌وه‌ده‌كاندا سه‌باره‌ت هه‌رێمى كوردستان ده‌یكرد وجارجاره‌ش سه‌رۆك مامجه‌لال به‌ناوى ئه‌وه‌وه به‌رباسى ده‌هێنایه‌وه‌و ده‌یوت :
ئێمه دوو هۆده وهه‌یوانێكین .
به‌ڕاست ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه‌ى ئێمه له چاونه‌خشه‌ى جیهاندا زۆربچوكه وله ناوسیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیشدا گه‌وره‌نیه و،له‌ڕوى هه‌رێمایه‌تیشه‌وه هى ئه‌وه نیه كه‌شتى له‌خۆى زیاترلێباربكرێت . پێویستمان به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ونابێت به‌خه‌یاڵپڵاوى ڕه‌نجمان بێوه‌ربێت .
له‌دواى ڕێكه‌وتنى ((ویستڤاڵیا)) وه مۆركى به‌شدار یكردن له جیهاندا له‌ڕێگه‌ى سیستمى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆگه‌ل ونه‌ته‌وه‌كان دروستكردنى ده‌وڵه‌ته .ئێمه‌ى كورد نه‌مان توانى ئه‌مه‌بكه‌ین .یاخودڕاستره بڵێم كه‌نه‌یانهێشت ببینه خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت.ئه‌مه‌یان بابه‌تێكى تره .
جه‌غار،ئه‌وانه‌ى كه به‌شدارى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستورى نوێى ئێراقیش بوون ،ڕیشى ئێمه‌یان دایه‌وه ده‌ست ((به‌غدا))،به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ جارى دووهۆده‌وهه‌یوانه‌كه‌مان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش كه‌م نیه‌و له‌قوڕگى جانه‌وه‌ردا ده‌رمان هێناوه نه‌ك شێر!
هه‌رێمى كوردستان ڕوبه‌ره‌كه‌ى له‌وڵاتێكى وه‌كو هۆڵه‌ندا گه‌وره‌تره وچوارئه‌وه‌نده‌ى وڵاتى لوبنان ده‌بێت و،به‌ته‌نها ڕوبه‌رى پارێزگاى سلێمانى به‌قه‌د وڵاتێكى وه‌كو ئیسرائیله .
كانزا، نه‌وت ،گاز ،گۆگرد ،كشتوكاڵ ،گه‌شتوگوزار خێروبێرى دونیاى تیایه . به‌ته‌نها ده‌شتى شاره‌زور ده‌توانێت به‌دانه‌وێڵه هه‌موونیشتمانى عه‌ره‌ب تێربكات .
كوردستان كه‌مه‌رى دونیایه ، خۆرهه‌ڵات وخۆرئاواى گۆى زه‌وى به‌یه‌كتریه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌كۆنه‌وه چواررێگا بۆپه‌ڕینه‌وه‌هه‌بووه له‌نێوان خۆرهه‌ڵات وخۆرئاوادا. باشترین ڕێگا به‌م وڵاته‌ى ئێمه‌دا تێپه‌ڕیوه ، ئه‌وه‌ى مایه‌ى به‌خت بووه بۆخه‌ڵك، بۆئێمه مایه‌ى به‌دبه‌ختى بووه .
سه‌ره‌تاى هه ره سه‌ره‌تاى مێژووى مرۆڤایه‌تى به‌پێى به‌ڵگه نامه ئاركۆلۆجیه‌كانى خۆرئاوا لێره‌وه ده‌ستى پێى كردووه .وازله‌هه موو ئه‌مانه بێنه.ئه‌م ئه‌مریكایه‌ى ئێستا حوكمى دنیاده‌كات چه‌ند سه‌دساڵێك پێش ئێستا هه‌ربوونى نه‌بووه ،باوكانى دامه‌زرێنه‌ریان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه به خائین ناوزه‌د ده‌كران .توانست وپه‌ڕه‌پێدانى مرۆییانه له بارى دایه په‌ڕجو دروستبكات .
به‌درێژایى سه‌دان هه‌زار ساڵه كورد له‌سه‌رئه‌م خاكه ماوه‌وه‌ته‌وه ،شارستانى گه‌وره و نه‌ته‌وه‌ى گه‌وره‌ترتاراجیان نه‌ماوه‌و ته‌فروو تونابوون ،هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه ماكى كوردبوون بسڕێته‌وه‌و ئه‌م خاكه‌ى لێبستێنێ.
یه‌كێك له‌وشتانه‌ى كه‌ده‌بێت به‌وردى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ربكه‌ین وشانازى پێوه‌بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه ئێمه له‌به‌ره‌به‌یانى مێژوووه وه تائێستا ماوینه‌ته‌وه .
جارێكیان خالید دلێر نووسیوویه‌تى :
زۆرى سه‌ركه‌ش ویستویانه ببنه گه‌وره‌ى ئه‌م كێوانه
به‌ڵام هه‌رزو هه‌ڵدێراون بوونه‌ته په‌ندى زه‌مانه !
من به‌تانوپۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى دا ناچم به‌ڵكو ڕه‌هه‌نده زاستیه‌كه‌م لامه‌به‌سته ،چونكه له‌كۆتایى دا ئه‌وه‌ى گرنگه مانه‌وه‌یه و بیردۆزه‌كه‌ى ((داروین)) یش كه شرۆڤه‌ى زینده‌گى پێكردوه به‌مه ده‌گات .ئه‌مه بۆئاینده‌ش ده‌شێت كایه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیجی بێت .
هه‌رێمى كوردستان له‌هیچ شتێكى كه‌م نیه ،جگه له خێروبێرسه‌رمایه‌یه‌كى مرۆیى گه‌وره‌ى هه‌یه‌و نیوه‌ى دانیشتوانه‌كانى ته‌مه‌نیان له‌خواربیست ساڵه‌وه‌یه .
بۆچى نه‌توانین وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا بكه‌ین ؟
هێندێك ده‌ڵێن ئێمه ته‌نها ین وهه‌رچیاكانمان هه‌یه ، ئه‌مه‌نابێت نائومێد‌و غه‌مبارمان بكات ـچونكه به‌تایبه‌ت ئائه‌م ته‌نهاییه سه‌روسامانمانه، جاكه نازانین وه‌به‌رهێنان له‌مه‌دا بكه‌ین وبیكه‌ینه پنتى به‌هێزبوون، ئه‌وه حاجى وته‌نى ((به‌ڵا له‌خۆمان...))ه.
له‌ناو هه‌رێمى كوردستاندا كێ هه‌رچى هه‌یه‌و، كێ چى ده‌خوازێ هه‌یبێت وكێش ده‌وێت ببێت به‌چى مه‌سه‌له‌یه‌كه‌و ،ئه‌زمونه‌كه مه‌سه‌له‌یه‌كى تره.هه‌مووشمان كه‌ئێستا خه‌ریكه له‌سه‌رنه‌خشه‌ى جیهان ده‌خوێندرێینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ((كورد))ین ،به‌بێ ئه‌مه‌ش كه‌سمان هه‌رهیچ نیه .
له‌راِستى دا قسه زۆره ، منى بێ سه‌روسه‌ودا ده‌مه‌وێت كه‌مۆكه‌یه‌ك بڵێم :
ئه‌م ته‌هلوكه‌ى كۆرۆنایه ژێربه‌ڕه‌ى هێنایه سه‌ربه‌ره‌ِ و ڕه‌ش وسپى ده‌رخست. بۆهه‌مووجیهان ،نه‌ك هه‌ربۆكورد .
زۆرشت كه زۆربایه‌خدارو گرنگ بوو ،ده‌ركه‌وت نه‌بایه‌خى هه‌یه‌و نه‌گرنگه، شتى بچوكیش كه‌وامان ده‌زانى هیچ نیه ،ده‌ركه‌وت هه‌مووشته‌كه ئه‌وه .
هه‌موو ئه‌وپه‌نده‌ى سروشت ده‌یه‌وێت له‌ڕێگاى كۆرۆناوه پێمان بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌یه ،كه مرۆڤایه‌تى پێویستى به‌م هه‌موو هه‌ڵپه‌و چاوچنۆكى وته‌ماعكاریه نیه ،پێویستى به‌م زێزێده‌ڕۆیى وزێده‌باییه نیه .زۆرشت به‌ئاسانى له‌به رده‌ستان وڕه‌خساون وفه‌رهامن وته‌نها پێویستمان به‌وه‌یه بایه‌خى بزانین وبه‌شێوه‌یه‌كى دروست به‌كارى بهێنین .
ده‌مێنێته‌وه بڵێم به‌هۆى ده‌رده كۆرۆناوه منیش وه‌ك یه‌كێك له‌وملیارانه‌ى كه‌له‌سه‌رگۆى زه‌وى ده‌ژین له‌ماوه‌ى ڕابردوودا كه‌وته‌مه خه‌ڵوه‌تى خۆمه‌وه وگۆشه‌گیربووم .
كوردى خۆمان وتویانه ((دیارى شوان هه‌ڵه‌كۆكه)) من هیچ مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه بڵێم ئه‌م نووسینه‌م دیارى ئه‌وخه‌ڵوه‌ته‌یه. بۆ ئه‌وه‌مه بڵێم كه‌سێكى ده‌ستو پێسپى وه‌كومن خه‌ڵوه‌ته‌كه‌ى له‌ناوكاغه‌زو كتێبدایه .
له‌ناوئه‌وكاغه‌زو كتێبانه‌دا كه له خه‌ڵوه‌ته‌كه‌مدا له‌گه‌ڵیان سه‌رقاڵبووم ،خوێندنه‌وه‌ى ڕازونیازى پیاوانى منه‌وه‌رو ڕ‌ۆشنبیرانى سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌لیك مه‌حموود بوو.
وه‌ى بابه چ خوێنده‌وارو ڕۆشنبیرو نیشتمان په‌روه‌رودانشمه‌ندودلسۆزمان هه‌بووه!
لێره‌دا نامه‌وێت له‌وانه‌بم زام وبرین بكولێنمه‌وه وبڵێم حكومه‌ته‌كه‌ى ((مه‌لیك مه‌حمود)) خراپى كردووه ،یان باشى كردووه . هه‌ڵسه‌نگاندنێكى مێژوویى وه‌ها به‌ڕاگوزه‌رى باسى لێوه‌ناكرێت وهه‌رقۆناغه‌و له كایه‌ى رۆژگارى خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆده‌كرێت .
ئه‌زمونى حكومه‌ته‌كه‌ى شێخ مه‌حمود سه‌ره‌تایه‌كى گرنگ بووه‌و ،ئه‌زمونى حكومه‌تى هه‌رێمى ئێستاش درێژه‌ى ئه‌و كاروانه‌یه .
له‌ڕاستیدا من ده‌نگم به حكومه‌ته‌كه‌ى ((مه‌لیك مه‌حمود)) ناگات .به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوێى له‌ده‌نگم بێت ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ى به‌گوێداده‌ده‌م .
یه‌كه‌م :
ئێمه له‌ڕابردووداو له ئێستاشدا خه‌ڵكى دانشمه‌ندو خوێنده‌واروڕشنبیرومنه‌وه‌رمان هه‌بووه ،زاناولێزان ومه‌علان وشاره‌زابوون .خه‌ڵك له‌م وڵاته‌دا كه زاناوهونه‌رزانن به‌زیندویى ڕێزیان لێناگیرێت ، به‌مردوویش شوێنه‌واریان كوێرده‌بێته‌وه ،باشه بۆچى ده‌زگا ودامه‌زراوه‌یه‌ك نیه ئه‌م زانین ومه‌عریفه‌ته كۆبكاته‌وه ، هه‌ڵاوێردى بكات وپه‌ندى لێده‌ربێنێت وكه‌ڵه‌كه‌ى بكات تابۆئاینده شتى گه‌وره‌ى له‌سه‌ربنیادبنرێت ؟
ئایا ئه‌م كلتوره‌ى كه مرۆڤى كورد توانویه‌تى به‌خۆرسكى خۆى ،بیكاته سیستمێكى به‌رگرى ،بایى ئه‌وه‌نیه ئه‌م حكومه‌ته‌ى كه‌هه‌مانه وه‌به‌رهێنانێكى زانستى وه‌هاى تێدابكات كه هه‌موومرۆڤایه‌تى سه‌رسام بكات ؟!!!
دووه‌م: به‌هه‌زاران ساڵ پێش ئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت ئاینه ئیبراهیمیه‌كانیش ڕووله‌م وڵاته بكه‌ن ،كوردستان لانكى ((چاكایه‌تى)) بووه ،خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته‌خۆیان ژیاندووه،زه‌ویان له‌به‌رده‌ڵان ده‌رهێناوه‌وئابوریه‌كى خۆرسكیان چێكردووه،ئێستا بۆچى وه‌به‌رهێنان له‌وه‌دا نه‌كه‌ین كه بتوانین خۆمان ئه‌م دوو هۆده‌و هه‌یوانه به‌ڕێوه ببه‌ین و،گیرۆده‌ى به‌غدا نه‌بین؟!
((حاجى قادرى كۆیى)) نزیكه‌ى سه‌دوپه‌نجا ساڵێك پێش ئێستا وله‌ڕوى خه‌مخۆریه‌وه بۆئه‌وه‌ى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت وتوویه‌تى ((به‌ئۆین سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تێ بین چاكه))
ئێستا ئێمه نه‌ك به ئۆین ،به ده‌ستور سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تێكیشین وكه‌چى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بێیته‌مایه‌ى به‌ره‌وپێشچوون بۆمان ،نانبڕاویشى كردوین!
دووهۆده‌و هه‌یوانێكمان به خوێن وئاره‌ق وفرمێسك وئازارچێ كردووه ،له‌ڕاست ڕاست وله‌خراپ خراپ كراوه .به‌رى كاروانێكى مێژوویى سه‌خت وڕه‌نجى شێره‌ژن وجوانمێردانى نه‌ته‌وه‌یه‌ك هى ئه‌وه‌نیه به‌قوربانى به‌رژوه‌ندى ده‌سته وتاقم وحیزب وشێخ و ئاغاوكوێخا بكرێت .
له‌ناو كاغه‌زو كتێبى كۆن ونوێ دا شتێكم كه‌وته‌به‌رچاوكه‌ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌رله‌مان پێشكه‌شیان كردووه .
شتێكى ساده‌وساكاره وباسى چاكسازى وگێڕانه‌وه‌ى موڵكى گشتى ونه‌هێشتنى ده‌ستدرێژى ولاقرته‌یى ده‌كات وهانى چاكه‌خوازى ده‌دات وداواله‌حكومه‌ت ده‌كات یاسابه‌كارببات . ،له‌مه‌باشترچى هه‌یه حكومه‌ت بیكات؟
بارودۆخى گۆى زه‌وى ئاڵۆزه ،بارودۆخى مرۆڤایه‌تى ئاڵۆزتره،بارودۆخى سیستمى نێوده‌وڵه‌تى زیاترله‌ئاڵۆزه ،بارودۆخى كوردوهه‌رێمى كوردستانیش ،له‌ئاڵۆسكان ،ئاڵۆزتره واباشه خه‌یاڵپڵاونه‌بینین وبه‌خۆمانا ڕابمێنین.
((یورگه‌ن هابرماس)) یه‌كێكه له بیرمه‌نده‌كانى ئه‌م زه‌مانه .له سه‌روبه‌ندى ئه‌م ده‌رده كۆرۆنایه‌دا پرسیاریان لێكردبوو، له‌وه‌ڵام دا وتبووى(( ده‌ركه‌وت هیچ نازانین!))
ئه‌م دووهۆده‌و هه‌یوانه‌مان هه‌یه ،وئه‌گه‌ربمانه‌وى بیكه‌ین به‌ماڵ ،پێویستمان به‌وه‌یه فێربین كه سه‌نگى مه‌حه‌ك ((زانین))ه ،و((نه‌زانین)) یش ماڵوێرانیه!
یادیان به‌خێرهه‌مووئه‌و مامۆستایانه‌ى كه شعروشانامه‌یان ئه‌وه بوو ئه‌م منداڵى كورده فێرى ((زانین)) بكه‌ن !