لە شەڕی ئۆکرانیادا کێ براوە و کێ دۆڕاوە
4/18/2022 2:45:00 PM
شوان داودی
سەرەتای ئەم مانگی رەمەزانە گەشتێکم بۆ ئەوروپا کرد و چەند وڵاتێکم بەسەر کردەوە، وارسۆ پایتەختی بۆڵەندا کە لای ئێمە بە پۆڵونیا
ناسراوە وێستگەی سەرکی گەشتەکەم بوو زیاتر لە هەفتەیەک لێی مامەوە.
كۆماری پۆڵەندا وڵاتێکە دەکەوێتە ئەوروپای ناوەڕاست،
لە ڕۆژئاواوە ئەڵمانیا و لە خواروی وڵاتەوە هەر یەک لە کۆمارەکانی چیک و سلۆفاک ،
لە ڕۆژهەڵاتەوە ئۆکرانیا و بیلاروسیا و لەباکورەوە هەرێمی کالینیغرادی روسیا و لیتوانیا هاوسنورین.
روپێوی وڵاتەکە لە ( 312,679 )کیلۆمەتر دووجار
پێک دێت ژمارەی دانیشتووانەکەی بەپێی راپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی 2020 ( 37,95 )ملیون
کەسە ، زمانی و دراوی تایبەتی خۆیان هەیە واتە بە زمانی پۆڵەندی قسە دەکەن و دراوەکەیان
ناوی زەڵوتی یە.. کە 100دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 400 زەڵوتی دەبێت.
ئابوری پۆڵەندا بە شەشەم گەورەترین ئابوری یەکێتی
ئەوروپا و گەورەترین ئابوری بلۆکی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی پێشوو هەژمار دەکرێت کە لەساڵی
1990وە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ پەیڕەو دەکات و یەکێ لەو وڵاتە دەگمەنانە بوو
داروخانی ئابوری 2007-2008 کاری لێ نەکرد.. ئابوریەکەی لە30ساڵی ڕابردودا گەشەپێدانێکێ
گەورەو لەسەرخۆی پێوانەیی بەدەستهێناوە لە
یەکێتی ئەوروپادا تەنها ئوسترالیا پێشی داوەتەوە بەپێی ڕای چاودێرانی ئابوری بنبڕکردنی
گەندەڵی یەکێ لەهۆکارە سەرەکیەکانی ئەو پێشکەوتنەیە.
لەو گەشتەمدا بابەتگەلێکی زۆر بونە جێی تێبینیم
کە مایەی هەڵوستە کردنن لەم وتارەمدا لەسەر
گرنگترینیان کە شەڕی ئۆکرانیایە دەوەستم.
بەهۆی پێگە جوگرافییەکەی کە دەکەوێتە نێوان ئۆکرانیا
و ئەوروپاوە پۆڵەندا بۆتە ڕێگای ترانزێتی
ئاوەرەکانی ئۆکرانیا بۆ ئەوروپا و جیهان ..نزیکەی چوار ملێون ئاوارەی ئۆکرانی لەو
وڵاتەدا بونیان هەبوو، هەموو وڵاتانی ئەوروپا بنکەی پێشوازی و هەناردەکردنی ئۆکرانیەکانیان
بۆ وڵاتەکانیان کردبۆوە و ڕاستە و خۆ ڤیزا و مانەوەی شەش ساڵیان پێ دەدان..
لە ئوتێلک دەمامەوە ناوی (sound Garden Hotel )بوو کە لە هەمان کاتدا بنکەی وڵاتی بەریتانیای
لێ بوو بۆ پێشوازی لە ئاوارە ئۆکرانیەکان،میەکەم شەوی مانەوەم داوای سەرینێکی زیادم لە ئیدارەی ئوتێلەکە کرد ، داوای لێ بوردنیان
کرد وتیان شتی زیادمان نەماوە، هەرچی زیادمان هەبووە داومانە بە ئاوارەکان ، زۆر
دڵتەنگ بووم و ئاوارەیی خۆمانم بیرکەوتەوە، ڕۆژانە لە بازار لە ئوتێل لە پاس لە گەڵ
ئۆکرانیەکان دەکەوتمە گفتوگۆ و پرسیاری زۆرم لێ دەکردن هەمویان نیگەران و سەرگەردان
بوون لە ناڕونی ئایندەیان.
زۆر نیگەران و بێ تاقەت دەبووم کاتێک دەمبینی ئەو
هەموو ژن و پیاو و پیر و گەنج و منداڵە ئەو
هەموو کورە قۆز کچە شەنگانە بەو سەرمایە لە ریزدا وەستاون و یەکی قاپێکی نایلۆنی بە
دەستەوەیە بۆ وەرگرتنی ژەمێ خواردن ...
دڵم قریچەی دەهات بۆ ئەو هونەرمەندانەی لە ڕێگەی پێشکەش کردنی مۆسیقاو گۆانیەوە دەستڕی
سۆاڵ کردنیان ڕاخستبوو بۆ هاوکاری ئەو ئۆکرانیایەی کە بە سەبەتەی خۆراکی جیهان
ناسراوە پارەیان کۆ دەکردەوە .
لەو لاشەوە لە ڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە هەواڵی شەرەکانمان
دەبیست و بوتین لە سەر موشەکەکان دەینووسی بەیانیت باش زیلنیسکی و ئەو وڵاتە جوانەی
پێ کاول و وێران دەکرد.
لەو سەروبەندەدا دوو لێدوانی کوردیم لەیەک سەرچاوەوە بەر گوێ کەوت یەکەمیان باسی لە سەرکەوتن و بردنەوەی ئۆکرانیەکان
دەکرد لەو شەڕەدا ..کە لەڕاستیدا بۆ من مایەی پرسیار وتێڕامان بوو . چۆن ئۆکرانیەکان
براوەن؟ لەکاتێکدا:
یەکەم:
روسیا کە دەستپێشخەری شەڕەکەیە ،ئامانجی داگیر
کردنی ئۆکرانیا نیە تەنها دوو ئامانجی گرنگی هەیە یەکەمیان دروست کردنی پشتێنەیەکی
ئەمنیە بۆ پاراستنی سنورەکانی خۆی لە ناتۆ ، دوەمیان رێگەگرتنە لەوەی ئۆکرانیا ببێتە بەشێک لە ناتۆ بۆ زامن کردنی
ئاسایشی نەتەوەیی خۆی..
هەردوو ئامانجەکەشی لەسەرەتای شەڕەکەوە پێکاوە.
جگە لە دورگەی قرم لە ناو خاکی ئۆکرانیا و تایبەت لە هەرێمەکانی
دونباس و لوهانسک پشتێنەکە دروست دەکات و
چونە ناتۆی ئۆکرانیاش گەر بەیەکجاریش نەبێ بۆ کاتێکی نادیار دوادەخات .
لەهەمان کاتدا پەیامی هەڕەشەو ترسی دا بەو وڵاتەنانەی
ئەوروپا کە بەتەمای چونە ناتۆن بە تایبەت سوید و فینلەندا.
دووەم:
ئەوروپا لەناو لێشاوی پەنابەراندا هەموو خاوەن ئەقڵ
و توانا فکری و زانستی و ئەدەبی و هونەریەکانی ئۆکرانیا وەردەگرێت وبۆ خۆی دەیبات
و دەیناخاتە خزمەت وڵاتەکانی خۆیان و بە پرسی ئاوارەکانیشەوە بازرگانی گەورەدەکرێت
و پارەیەکی زۆری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆیەکانیش دەڕژێتە ئەو وڵاتانە بەتایبەت
وڵاتێکی وەکو پۆڵەندا کە ئێستا زیاتر نازی هەڵدەگیرێت بە هۆی ئەو پرسەوە .ئەوروپیەکانیش
بە گشتی ناز بەسەر ئەمریکاوە دەکەن و زۆر پرسی خۆیان لە گەڵ ئەمریکادا بەرەو پێشەوە
دەبەن ئۆکرانیاش دەکەنە قەڵغانی پاراستنی خۆیان.
سێیەم:
ئەمریکا شەڕێک لە گەڵ ڕکابەرێکی گەورەی خۆی بەڕێوە
دەبات دور لە خەڵک و خاکی خۆی و هەموو جۆرە چەکێکی نوێی خۆی و بەرامبەرەکەشی تاقی
دەکاتەوە بازاڕی چەکیشی گەرم دەبێت ، ئابوری نەیارەکەشی لاواز دەکات و لەسەرخۆ فوو
بە ئاگرەکەدا دەکات ئاگرە سورە لەخۆم دورە.
چوارەم:
ئوکراینا کە بەقسەی بریقەدار کرا بەقوربانی و
ئاگری شەڕێکی بە وەکالەتی تێ بەر درا و لە کۆتاییدا بەشێکی خاکەکەی لە دەست دەدات
و وڵاتەکەی کاول و وێران دەبێت و خەڵکەکەی ئاوارە و سەرگەردان دەبێت لەم وڵات و ئەو
وڵات کە بە دەیان ساڵی تر نە ئەو وڵاتە وەک خۆی لێ دێتەوە نە ئەو خەڵکەی بە ئاسانی
دەگەڕێنەوە وڵات و سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
کەواتە ئەنجام لەم شەڕەدا ڕوسیا براوەیە ، ئەمریکا براوەیە ، ئەوروپا
براوەیە ئەوەی دۆڕاوە تەنها ئۆکرانیایە کە کراوە بەقەڵغانی ئەوروپا و شەری بەوەکالەتی
ئەمریکا دەکات..
پێش کۆتایی وتارەکەم بێمەوە سەر لێدوانە کوردیەکەی
تر کە مایەی تێبینیم بوو ، سەرباری مەحکووم کردنی شەڕەکە وەک ئاماژەیەک بۆ روسیا دەڵێت
" باوەڕمان بە ئاسایشی نەتەوەیی نەماوە تا بکرێتە بیانوو بۆ هەڵگیرسانی شەڕ
،، لە کاتێکدا کورد قوربانی یەکەمی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتە داگیر کەرەکانێتی!
بۆیە لەو لێدوانە زیاتر و ڕونتر دەردەکەوێ کورد بۆچی
بەم دۆخە گەیشتووە چونکە بروای بە شتێک نیە ناوی ئاسایشی نەتەوەیی بێت وخۆی شتێکی بەو ناوەوە نیە.
لە کۆتایدا پێم وایە ئەگەر دەسەڵاتی ئۆکراین ژیرانە
و وردتر مامەڵەی لە گەڵ دۆخەکەدا کردبا و
خوێندنەوەی سیاسی دروستیان بۆ داواکاری روسەکان هەبوایە و ڕەچاوی ئاسایشی نەتەوەیی
هەم خۆیان و هەم روسیایان کردبایە ، دەکرا هاوسەنگی هێز لەناوچەکە بپارێزن و وڵاتەکەیان لەو
شەڕە نەگریسە بە دور بگرن.