وتار

ھەورامان گەوھەرێک بەگەردنی کوردستانەوە

7/30/2021 11:59:00 AM 231 جار خوێندراوەتەوە
باوان فەرەیدون

سەرەتا پیرۆزبایی لەسەرجەم ھەورامی زوبانەکان و خەڵکانی دانشەمەند و مەرد بەگشتیی و بەتایبەت ھەورامانی تەخت کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان سەر بە شاری سنە خاوەنی کلتوور و ئەدەب و ھونەر وسروشت و سامانێکی گەورەیی و مرۆیی و ئاینی و کۆمەڵایەتیە کەبەدایکی سروشتی ڕۆژھەڵات ناسراوە بە فەرمیی لە لایەن ڕێكخراوی جیھانیی (یونسكۆ)وە خرایە لیستی شوێنەوارە جیھانییەكان کەئەمەش دەستکەوتێکی گرنگ و شانازییەکە بۆ کوردستان کەنەخشەی چۆتە بەردەست چاوی جیھان ئەم دەڤەرە بەگشتی بوونیان لەدونیادا دانسقە و دەگمەنە بەو وەھا شێوەیەک وەھا کە پڕاوپڕبن لەڕەسەنایەتی و دابونەریتی کوردەواری و کلتووری و جگە لەو سروشتە قەشەنگ و ئارام ھێنە شاخ و ئاوی سازگاری کانی و ژینی خەڵکەکەی بێ وێنەیە و ناکرێت بەکەس وەسف و  پێناسە مەگەر (گۆران)ـی شاعیر وەسفیکا لەھەڵبەستا:

کۆمەڵە شاخێک سەخت و گەردن کەش
ئاسمانی شینی گرتۆتە باوەش
تولە ڕێی باریک توناوتون پشکن
ڕێبوار دەخاتە،ئەندەشەی بێ بن
گاش سەرو ژوورە 
گاش سەرەوو خوارە
تاڵی و شیرینی 
دونیای ڕێبوارە


ئەم دەڤەرەش وەک ناوچەیەکی فراوانی جوگرافی و گرنگ لەڕووی جێۆپۆتۆلیکیەوە 
خاوەنی چەندین بەڵگەی زیندووی مێژووییە 
کەئەم ناوچەیە بەپشت بەستن توانا و ئیرادەی خۆیان وەک خێزانێکی گەورە،خاوەن ڕۆشنبیری و دابونەریتی کۆمەڵایەتی توانیویانە لەچەندین ململانێ و ھێرشکردن و خۆڕاگرتن داکۆکی لە ڕەسەنایەتی و فەرھەنگی خۆیان بکەن.
ڕووبەری خاکەکەی٣٥٠٠٠کم دوجایە لێرەدا ٣٦٤ شاروچکە و دێی بچووک و شارە دێ ھەن
لەسەر ھێڵی درێژی٣٥پلە و ھێڵی پانی٤٥پلە.
سنوورەکەی بەم شێوەیە:
لەباکورەوە مەریوان و پێنجوێن،لەباشورە جوانڕۆ 
لەڕۆژھەڵاتەوە سنە و کامیاران،لەڕۆئاواوە ھەڵەبجە و سەیدسادق. 

ھیــواخواز و داواکارین لەحکومەت و وەزارەتی گەشت و گوزار و دەستەی گـەشت و گوزار ھەموو ئەولایەنە پەیوەندیدارانەی خۆیان بە دڵسۆزی خاک و نیشتیمان ئەزانن خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بۆ ھەورامان کە ناوی چۆتە لیستی جیھانی یونسکۆوە پێوستە ئەمە وەک ھەل و دەرفەتێک سەیر بکرێت بۆ ھەورامانی باشور  کاری جدی و پرۆژە و پلانی گرنگیان ھەبێت بـۆ کارئاسانی و پەرەپێدانی زیاتر بە فەرەنگ و کلتوور و ھاندانی زیاتری خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ بەگەشتیاری کردن و ناساندنی زیاتری ھەورامانی کوردستان بەپێی مێژوو و سەرچاوەکان ھەورامانی کوردستان زیاتر زەمینەی لەبارترە و ھیچی کەمتر نیە لە ھەورامانی ڕۆژھەڵات بەڵکو 
لەسەرجەم بوارەکانی ترەوە گونجاو ترە ھەلی بەگەشتیاریکردنی و ناساندنی زۆرترە لەچەندین ڕووەوە.
ھەورامانی  ئێمە مێژووی گەواھی دەرە بۆی کەھەر لەکۆنەوە مەنزڵگای ئەدەب و ئەدیب و ئەدەب دۆستایش بووە،ھەوارگەی ئاشقان و شاعیران بووە مەڵبەندی شۆڕش و شۆڕشگێرانیش بووە لەھەمان کاتیشدا شوێنێکی گرنگی ئاینی و عیرفانی و ڕۆحـی بووە.

ھەورامانی ڕەنگین ھەر لەمێژە لانەکەی مرۆڤایەتی و شارستانی بووە ناوەکە بەپێی سەرچاوە بەھێزەکان بە واتایی (سەرزەمینی پیرۆز)دێت
وەک ھەندێک سەرچاوە ئاماژەی بۆ کردووە بەتایبەت ھەورامانی سەخت شوێنی ژیانی سەرەتایی ئادەم و حەوا بووە..!ئەم ئاماژانە ھەروا بەسانی دروست نابێت و ناکرێت بەلێکدانەوە مێژوویانە بەھەند وەرنەگیرێت و ئاوڕێک لەم گەوھەرە بەنرخەی کوردستان نەدرێتەوە ھەورامان و خەڵکەکەی بەگشتی   ناوچەیەکی نەبوون چاوەڕیی ھیچ یارمەتیدەر و لایەنێکی تر نەبووە تاکو بیانژێنن بەڵکو مرۆییەکی زیت و زرنگ بوون خۆیان بەکاری بەردەوام خودکردەیی بژێوی خۆیان بەدەست خستووە لایەنی  سەرەکی (باخداریی) بەپلەی یەکەم 
ھەورامان خۆی ھەمیشــە وەک ناوچەیەکی پیشەسازی بووە،پێویستیان بە کاڵا و کەرەستەی ھیچ جێگەیەکی تر نەبووە.خۆیان سەرجەمیان 
(ئاژەڵداری،جوتیاری، جۆڵایی،کلاشکەری، جاجم دروستکردن،پێڵاودروستکردن،تەشی ڕستن و چنین،ئیش دەستیەکان،بازرگانی)پاشخانێکیان لەسەرجەم پیشەکان ھەیە وھەمەچەشنی کارەکان ھەیە ھەورامان ناوچەیەکی سەرسوھێنەر بووە لەمێژووەوە بۆ گەلانی دنیا ئەدمۆنس حاکمی سیاسی ئینگلیز لەبارەی سەردانەکەی لەساڵی ١٩٢٣چەند سەرجێکی نووسیووە'لەوانە
دەربارەی ئەو کەلەوپەلانەی لەماڵەکاندا بەکارھاتوون بەووتەی خۆی نەلەعێراق و ئێران و دەرەوەی ھەورامان لەھیچ جێگەیەکی تر نەیدیووە سـەرسام بووە بە ئاو و ئاوەڕیی دابەشکردنی ئاو بۆ سەر باخەکان کە بەلای ئەدمۆنسەوە سەرسامکردوە بەبەرز تر و جوانتر لەوەی (سابینۆس فسبایانی)ئیتاڵی نەرخاندووە کە لە نەوە تا حەفتا و نۆی زاینیدا ژیاوە و بەئاوەدانکردنەوە و دابەشکردنی ئاو و ئاوەڕۆیی زێرابەکان ناسراوە؛جگە لەتایبەتمەندییە  کلتووریەکەی کە گەشتیاران سەردانی دەکەن دەچنە ناو گەشتی ژینی لادێ و ژیانێکی سادە و  ڕەنگینەوە.
 
لێرەدا ئاماژە بەرھەمێکی تری گەشتیاری بکەین لەھەورامانی باشور کە لەھەورامانی خۆرھەڵات نیە ئەویش لایەنە ئاینیەکەیەتی ھەر لەمێژەوە ھەورامان جێگەی و مەدرسەی شێخ و مەلاگەورەکانی ھەموو کوردستان بە بوونی مزگەوتەکانی وەک (مزگەوتی گەورەی تەوێڵە)کە ناویان نابوو "ئەزھەری بچووک" واتە ھاوشێوەی زانکۆی گەورەی ئەزھەر لە میسر گرنگ بەبایەخ بووە لای خەڵکی ناوچەکە پێش کردنەوەی قوتابخانەی فەرمی کە خەڵکی منداڵەکانیان ناردوە بۆ ئەو خانەقا و مەداریسانە بۆ فێربوونی علیم و قورئانی پیرۆز کەلەساڵانی پێشوودا تەریقەتی نەقشبەندی زۆرترین سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردووە و  و کەشوێنی چەندین زانا و کەسایەتی ئاینی ناسراوی کوردستانن وەک (مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس،مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە،مەلا قادری گەورەی بیارە،مەلای گەورەی کۆیە،مەلای جەزیری،پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی) کە ئەمە دەبێتە گەشەسەندنی جۆری (گەشتی ئاینی) لەم ناوچەیە ئەگەر بانگەشەیەکی میدیایی فراوان بۆ ئەم ناوچەیە بکرێت و گرنگی تەواوی پێ بدرێت دەبێتە ھێمایەک بۆ ھەرێمی کوردستان سەرنجڕاکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی ئەرکە لەسەر  حوکمەت بایەخێکی زۆر بدات بەم ناوچەیە و  ماستەر پلانێکی تایبەت و گونجاو بۆ ڕێکخستەوە و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری کردنەوەی چەندین شوێنی گەشتیاریی فراوانی حوکمی بەپارێزگاریکردن  پاراستنی لەتێکدانی مۆرکە کلتووری و شوێنەوارییەکەی و ئەم ناوچەیە بدات 
ئەم ئەستێرەیە ھەمیشە بەئاسمانی کوردستانەوە بدرەوشێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement