846وتار

سەرنج.. پرسەنامە.. پەیام

11/19/2020 9:03:00 PM
د. ئومێد میکایل



سەرنج:
رەنگە ئەو قسەیەم جێگای نارەزایی زۆر خەلک بێ بەلام هەر دەیكەم:

من نزیک و دوور دکتۆر فەرسەتم نەدەناسی خوا لێی خۆش بی بەلام وادیارە ئەوەی ئەو بەرێزەی ناسیبێ شایەدی بۆ دەدا کە کەسێکی پاک و خەمخۆر بووە
لێرەدا دوو شت جێگای سەرنجە :

یەکەم : خەلکی بە گشتی کاتێک کە باسی ئەم بەرێزە دەکەن دەلێن کەسێکی پاک بوو ؛ تەنها خەلک نا بەلکو من ئەمرۆ سەرنجمدا پرسەنامەکانی حكومەتیش دەلێن پارێزگارە پاکەکە. تەنانەت بەرپرسە سیاسیەکانیش کاتێک باسی دکتۆر فرسەت دەکەن خوا لێی خۆش بێ بەوە مەدحي دەکەن کە کەسێکی پاک و خەمخۆر بوو.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە خەلک تامەزرۆی بەرپرسێکی پاکە لەم وولاتە بۆیە هیچ کات گوێتان لێ بووە وشەی پاک بۆ هیچ بەرپرسێکی تر بەکاربێنن ?
ئەوە بەلگەیە لەسەر ئەوەی دەسەلاتدارانی هەرێم خۆشیان اعتراف دەکەن کە بەرپرسی پاک بە پەنجەی دەست دەژمێردرێ لەو ووڵاتە زۆر بە داخەوە.

دووەم: دکتۆر فرست تەمەنێکی کەمی لەناو سیاسەت بردە سەر بەلام بە پاکی جێی هێشت لەوانەشە لەبەر پاکی ئەم پیاوە بو بێ بۆ ئەوەی نەکەوێتە ریزی گەندەلکاران لە داهاتودا وەغەری کردبێ کە ئەگەر وابێ بە دلنیاییەوە خودا خۆشی ویستوە.


پرسە:
دوای پرسەو سەرەخۆشی لە بنەمالەی دکتۆر دوعاي خێرمان بۆ دکتۆری بەرێز کە جێگای فردوسی اعلی بێ.
پێموایە خانەوادەی دکتۆر دەبێ شانازی بە دکتۆرەوە بکەن کە لە سەردەمی دەسەلاتی پر لە گەندەلی لە کوردستان کورەکەی ئەوان بە سەربەرزی و پاکی سیاسەتی جێ هێشت.

پەیام:
وەغەری دکتۆر فرست پەیامێکی بەهێزی بۆ بەرپرسانی کوردستان پێیە کە بە خۆیان دابچنەوەو چاو لە دکتۆر بکەن و ئیدی کاتی ئەوەیە خۆیان پاک کەنەوە بۆ ئەوەی لە دونیا لە سەر لافیتەکانی پرسەنامە و لاپەرەکانی فیس بوک ناوی ئەوانیش بە پاک بێ و لە قیامەتیش خودا رەحميان پێ بکا ئەگەرنا دلنیابن مێژوو رەحم بە کەس ناکا لە دونیا بەر نەفرەتی خەلک دەکەون لە قیامەتیشا غەزەبی خودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن