وتار

پیلانەكە گەورەیە (بەیانە سێقۆلیەكە)

7/3/2020 11:47:00 AM 208 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود عەبدولخالق



لەبەیانە 3 قۆڵیەكەی (توركیا وئیران و ڕوسیا- 1/ 7/2020ز) دەركەوت پیلانەكە گەورەیەو دەیانەوی فیدرالی هەریم وئۆتۆنۆمی رۆژئاوا نەهێلن ، بەڕوونی ئەدەبیاتی هەرلایە (توركیاوئیران وروسیا) دیارە ، ئەوەی لەبارەی فلستین هی ئیران بوو، ئەوەی بۆ سوریا هی روسیا بوو ، ئەوەی سەبارەت بەكورد بوو ئەوە پیشنیاری توركیا بوو، توركیا توانی هەردوولای تر ڕازی بكات كە ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد هەڕەشەی (ئەمنی قەومی ناوچەكەیە)، لەولایەش ترامپی ئیقناع كردوە كە بەتەواوی پشت لە كورد بكەن بەلام كۆنگریسی پێڕازی ناكرێت، پیلانەكە زۆر ڕوونە كێ پێ هەلدەستێ، ئەوەی لەو دەمە ڕێگرە ئەو پیلانە جێبەجێ بكرێت دوو گرفتە بۆ توركیا یەكیان: ئیران ودۆستەكانیتی نایەنە ژیر بار دوەمیان تەوەری سعودیەو ئیماراتە... لەبەرامبەریشدا كورد چەندە پەرتەوازەو لاوازو نەشارەزایە، بەشێكی زۆر سەرقالی تالان و ژمارنی دۆلارن جارجار دەڵی ئەو تەقەتەقە چیە .

كاتی ئەوەهاتوە هەرێم بزانی ئەو جم وجۆلە سەربازیەی لە ناوخاكی هەرێم دەكریت دژی هەمو كوردستانە، بۆ ئەوە هاتوە نەك فیدرالی بەلكو ئۆتۆنۆمیشی قەبول نیە بۆ(ئیقلیمی شمال العراق)، داوا لەعیراق دەكات هیزەكانی بهینیتەوە سنورەكان و كۆتایی بەهەریم بهێندرێ، كاتی ئەوە هاتوە سەركردایەتی هەریم بەخۆداچوونەوە لەهەمو سیاسەتە چەوتەكانی بكاتەوە یان تەسلیمی دلسۆزان وشارەزایانی بكا، بۆ برایانیشمان لە پەكەكە دووبارەی دەكەینەوەو ڕووبەڕووش پیمان ووتن بەسیاسەت و ستراتیجتاندا بچنەوە بۆ واتان لێهاتوە ئیوە مەزلومن كەچی بەزالم پیشاندراون لەجیهان؟ كەی ئەوە راستە لە هەریمی كوردستان ناوچەیەك بكەیەوە بەناوی (هەریمی میدیا) .. كاتی ئەوە هاتوە هەمومان بیر لە نەخشە ڕێگەیەكی عەقلانی بكەینەوە لە سیاسەتی دەولی و یاسای دەولی، بەراوردمان هەبێت لە نێوان فاكتەرە ئیقلیمیەكان و فاكتەرە دەولیەكان، فاكتەرە دەولیەكان بۆ ئیمەی كوردباشترە لە ئیقلیمیەكان، هەر لەو سۆنگەوە كۆتایی هاتنی ترامپ و دەرنەچوونی لەو هەلبژاردنە زۆر دەرگای ستراتیجی نوێ دەكریتەوە و لەوتەنگەبەریە دەردەچین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement