535وتار

تاقیكردنەوەی قورس، بەشداریی لە حكومەت

1/29/2019 4:37:00 PM
مەسعود عەبدولخالق

لە هەموو جیهان موعارەزە لە دەوڵەتدا بەشدارە، بەڵام لە حكومەت بەشدار نییە، بۆیە مافی حیزبی موعارەزەیی و حیزبی بەشداربووی دەسەڵات وەك یەكە لە دەوڵەت، لە كوردستان دەوڵەت نیە، سەرۆكایەتی هەرێمیش جارێ نیەو ئەگەر هەشبێت لە چوارچێوەی حزبی دەسەڵاتە مانای وایە موعارەزە لە كوردستان لە بارودۆخێكی زۆر تەنگدا دەبێت، زۆر بە دەگمەن وێنەی موعارەزەو دەسەڵات وەك كوردستان بەدی دەكرێت، زیاتر لەوەش حكومەتی هەرێم بەپێی مادەی (3)ی ڕێككەوتننامەی ستراتیژی (بە تەوافوق – هارمۆنیك) پێكهاتوون، هەر لەبنەچەشدا لەو وڵاتانەی (تەوافوق وەك چیكوسلۆفاكیا -قوبرس- لوبنان...) موعارەزەیی نیە دەبێت بەهەمووی بەشداری تەوافوقەكە بەڤیتۆوە بكەن.

 

لە كوردستان تەنها دوو حزبەكە تەوافوقین جێگەی ئەوانی تر نیە، ئەگەر بچنە ناو حكومەت دەبێت بە سیستمی ئیئتلافی بچن، لێرە بۆسە گەورەكەیە بۆ معارەزەو كەمتریش هەستی پێدەكەن، چونكە بابەتێكی زۆر ئاڵۆزە حكومەتێك پێكبێت بۆ بەشێكیان تەواقوقی و بۆ بەشێكی تر ئیئتلافی، بۆیە هەرچی حزبێكی تری سێیەم لەسەر بنچینەی ئیئتلافی بەشداری دەكات بە زەرەرو زیانی گەورە لێی هاتوەتە دەر، هۆیەكەشی نەزانیوە، سەرەڕای هەموو ئەوانەش ئەو حكومەتە بەو كۆمەڵە وەسفەش ئینجا حكومەتێكی راستەقینە نیە، هێشتا لەدوای (27) ساڵ پێناسی قانونی حكومەت هەڵناگرێت كە بریتیە لە (السلگە التی لا سلگە فوقها) بۆیە ئەگەر بتەوێت لەو حكومەتە چاكسازی بكەیت یان بیبەیەوە یان بەشدار بیت...

 

بەشداریەكی كارتۆنیە لە چەندین لاوە، لێرەوە تاقیكردنەوەیەكی قورسە بۆ موعارەزە بەشداریكردن یان مانەوە بە موعارەزەیی، هەر هەڵەیەكی بچووك (ئەهلی گەندەڵ) قازانج دەكات هەروەك لەو فەترەیە هەر ئەوان قازانجیان كردوە باقیەكەی تر لە (چاكسازان، ئەكادیمیان، هەژاران، نیشتمان، دەوڵەتی كوردستانی، مامۆستایان، كوردایەتی) هەموویان لەبەردەم چینی گەندەڵ شكستیان هێناوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن