646وتار

شینی هەژاران وجەژنی دزان

5/19/2020 12:01:00 PM
مەسعود عەبدولخالق

(دوو هەڵوێستی تازەی نەوشیرەوان مستەفا)

ئەو رۆژەی وەفاتیكرد تێكڕای میلەت گریا، دەركەوت ئەوگریانە بەكۆلە ڕاست دەرچوو، وادەبینین میلەت وهەژاران بێخاوەنن، بۆیە ئەو رۆژە بوە جەژنی دزوگەندەلكاران، مژدەو خەبەری خۆشیان بەیەك دەدا، هەموو میلەتیك سۆلۆن وسلاح الدین و ماندیلاو غاندی خۆی هەیە، ئەوپیاوەش بۆ هەریم سۆلۆن بوو، هەر باوكی هەژاران نەبوو بەلكو دامەزرینەری دەوڵەت ویاساو نیشتمان وهاولاتی بوون و سیاسەتی ڕەوشتداری بوو، لەهەموان گرنگ تر لەگەل نەیارەكانیشی بەهەڵویست بوو، دوونمونە هەڵدەبژێرم كە چۆن باوكی یەكرێزیش بوە:

 
 1- لەسالی 1982-1983 زۆر بە بێڕەحمانە ئەنفالی ماڵ ومنداڵی بارزانیەكان كرا – ئەوانەی لە كۆمەلگای قوشتەپە بوون، بەتوومەتی ئەوەی هیزەكانی (پ د ك) لەگەل پاسداران هێرشیان كردۆتە سەر (گردمەندیل)، ماڵ ومنداڵی بارزانیەكان بێپیاو بێخاوەن مانەوە، هەندێك لەكوردی خایەن (ئیستا دەسەلاتدارن) لەگەل ئەمن وئیستخبارات گێچەڵی جۆربەجۆریان بە خانەوادەی ئەو بارزانیانە دەكرد، ئەو خەبەرە گەیشتە لای كاك نەوشیرەوان، ئەویش بەبروسكە بۆ ( شەوكەتی حاجی مشیر- ئەوكاتی بەرپرسی سەربازی مەلبەندی 3 بوو ) نارد كە بە خێرایی كەرتێك بنێرن بۆ ئەو ئۆردوگایەو پاسەوانیان بكەن – وابزانم كەرتی سەفین مەلا قەرەیان نارد، ئیتر لەدوای ئەو هەنگاوە خەڵكی هەولێریش بەهانایانەوە چوون وبوە بانگەوازو هاریكاری.

 
 2- لەزاری مدیری ئیستخباراتی عیراقەوە لە (ص432 كتیبی :حطام بوابە الشرقیە) دەڵیت لە دانوستانی 1991 وەفدیكی كوردی بۆ دانوستان بەسەرۆكایەتی كاك مسعود وكاك نەوشیروان هاتبوونە بەغداو منیش بەشداربووم لە دانیشتنەكەیان، حسین كامل (وەزیری بەرگری) دەنگی زۆر بەسەر وەفدەكە بەرزكردەوەو ڕووی لەكاك مسعود كرد و ووتی كورد عەمیل بووینە، مەبەستی كاك مسعود بوو لەگەل ئێران ، دانیشتنەكە سام گرتی بوو، بۆ كاك مسعود نەدەكرا خۆی دیفاع لەخۆی بكا، بۆیە نەوشیروان مستەفا بەجواب هات (وەك وفیق سامرائی نوسیویەتی) دەڵێ زیاتر ڕووی لەمن كرد(ڕووی لە حسین كامل نەكرد) و نەوشیروان ووتی: ئەوە چ عیراقیكە كەسیكی وەك (حسین كامل) وەزیری دیفاع بیت چ زانیاریەكی هەیە جگە لەوەی تەنها زاوای سەدامە .. دریژەی لەو كتیبە هەیە بخوینەوە، لە (مذكرات طاهر عبوش) لەویش هەڵویستی وا بەیان كراوە، ئەو بە جواب هاتنەی نەوشیرەوان مستەفا گوزارش بوو لە (برا لەپشت برا بیت..) ، ئەو ویستی بینای ئەوە بكا كە دوژمن نەتوانی لایەك دابڕی و هیرشی بكاتە سەری، وەك ئیستا هەر وەفدیكی كوردی دەچیتە لای داگیركەر دانیشتنەكە بەوە خۆش دەكا كە زەم وغەیبەتی حزب وسەركردەكانی برای خۆی بكا.

بە لە دەستدانی نەوشیروان مستەفا (سیاسەتی ئەخلاقیش) لەهەریم تێك ڕووخا.
 
* سۆلۆن باپیرەی ئەفلاتون بوە لەخەتی دایكی دامەزرینەری یاساو سیاسەتی رەوشنداری وپیكەوەژیانی یۆنان بوە، هەندی سەرچاوە دەلێن (نەبی) بوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن