وتار

داڤۆس لەکۆڕبەندی ئابوریەوە بۆ ململانێی سیاسی و ئابوری

1/23/2020 3:01:00 PM 483 جار خوێندراوەتەوە
بڵێسە جەبار فەرمان


لەکوێ باسی ئابوری هەبێ سیاسەت ئامادەیە، لەکوێ باسی سیاسەت بکرێ ئابوری هێزەکەیەتی.

داڤۆس شارۆچکەیەکی بچوکی سویسرایە لەناوچەی براتیقوی سەر بە کانتۆنی گرۆبابدنە، ژمارەی دانیشتوانی یانزدەھەزارە کەسە.
کۆڕبەندی  ئابووری جیھانی داڤۆس لە ساڵی ١٩٧١ دا لە لایەن ئابوریناس بە ناوی کلاوس شڤارب دامەزراوەو رێکخراوێکی سەربەخۆیە.

كۆڕبەندی ئابووری جیهان داڤۆس ساڵانە لە ٢٣-٢٦ ی مانگی یەکی ھەموو ساڵیک لە شارۆچکەی داڤۆس بەڕێوەدەچێت، ئەم ساڵ پەنجاھەمین کۆڕبەندی  خۆی ئەنجام دا.

ئامانجی کۆڕبەندی داڤۆس ئابووریی ئازادو رەخساندنی ژینگەیەكی لەباری وەبەرهێنانەو تاوتوێ کردنی کێشە ھەنوکەیی  و گەورەکانە لە سەرتاسەری دنیا.

ساڵانە بە سەدان کۆمپانیای گەورەو سەرۆك و وەزیری دەیان وڵات تێیدا بەژدار دەبن.

ئەو كۆمپانیایانەی  لەو كۆڕبەندیە دەبنە ئەندام دەبێت داهاتیان لە ملیارێك دۆلار لە ساڵێكدا کەمتر نەبێت.

كۆمپانیای ئەندام پێویستە ساڵانە 12 هەزار و 500 دۆلار وەك ئابوونە بە ڕێكخراوەكە بدات.

كۆمپانیایەك بیەوێ لە پانێلەكانی كۆڕبەندی داڤۆس دا بەژدابێت، پێویستە 250 هەزار دۆلار بە كۆڕبەندیەکە بدات، بنیاتنانی داهاتوویەكی هاوبەش لە دنیایەكی دابه‌شبوو دروشمی ئەمساڵی کۆڕبەندیەکە بوو.

ئەم رێکخراوە گرنگی و بایەخێکی زۆری ئابووری و سیاسی ھەیە بۆ جیھان، ھەمیشە بێجگە لە رێکخراوانی ئەندامان و سەرۆک وڵاتان، کەسانێکی زۆر و چالاکوانەکانی بواری ژێنگە و مافی مرۆڤ لەوێ ئامادە دەبن و نارەزایی خۆیان دەردەبڕن.

وەک چۆن سیاسەت و ئابوری یەک دیوە، داڤۆسیش بێجگە لە رەهەندە ئابوریەکەی رەهەندی سیاسی وەرگرتوە.

کورد چۆن و بەچ میکانیزمێ دەتوانێ سود لەو کۆڕبەندیانە وەربگرێ؟

ئەم بابەتە پێویستە ببێتە بابەتی دیراسەکردن لەلایەن دامەزراوە گشتیەکان و رێکخراوەکان و زانکۆو ناوەندە ئەکادیمیەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement