ترەمپ خیانەتی لە کورد کرد کوردان ئێوە لە بەرامبەردا چی دەکەن؟
10/16/2019 11:28:00 AM
دیلمان عەبدولقادر
دەمانزانی ئەمە روودەدات. دەمانزانی
پشتیوانی ئەمریکا بۆ کورد بێکۆتایی نییە. دەمانزانی تورکیا تاکلایەنانەش بێت
هەنگاو دەنێت گەر پێویستی کرد. دەمانزانی کە رژێمی ئەسەدو ئێران بە وردی چاودێری
رەوشەکە دەکەن. دەمانزانی روسیاش لە عەفرین خیانەتی لێ کردین. کەواتە، هەڵەکە لە
چیدا بوو؟
من پێتان دەڵێم. من بە چاوی خۆم شکستی دیپلۆماسی لایەنی کوردیم
بینی. من لە نزیکەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی
پیران و نوێنەران و ستافەکانیان کار دەکەم. من لە نزیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوا
لە واشنتن دی سی پێش ئەوەی نوسینگە لە پایتەختی ئەمریکا بکەنەوە کارم کردووە. من
شاهیدی ئەوەم کە چۆن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەست لە کەلەکە
تەماشایان دەکرد کاتێک ساڵی ٢٠١٨ عەفرین داگیر کرا. من وەفدی ئەنجومەنی نیشتمانی
کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) بینی گەیشتنە واشنتۆن و لۆبیان بۆ تورکیا لەگەڵ کوردستان
دەکەم و بێشەرمانە دژ بە خوشک و برا کوردەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات
(هەسەدە) دەکرد. بینیم بەرپرسانی رۆژئاوا ژێر هەڵسەنگاندن بۆ هێزی لۆبی تورکیا لە
واشنتن بکەن. من شاهیدی بە کەم زانین و پشتگوێ خستنی راوێژ بووم بۆ بەرەوپێشبردنی
دۆزەکەیان پێشکەشیان دەکرا
.
سیاسەتی دەرەوە لەسەر بەرژەوەندی خود بنیاتنراوە، ئەمەش دروستە بەتایبەت
لە سایەی ئەم ئیدارەی ئێستادا. من ژمارەیەکی بێشومار وتارم لە میدیای ئەمریکیدا
نووسیوە دەربارەی کوردو لە دیدی بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکا
.
بەڵام کورد، ئێمە پیویستە لەگەڵ خۆمان راستگۆبین ئەگەر دەمانەوێت
دۆزی کورد بۆ پێش ببەین. چۆن دەکرێت چاوەڕێ بین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خیانەتمان لێ
نەکات کاتێک ئێمەی کورد پشتیوانی یەک ناکەین کاتێك پیویستە؟ چۆن دەتوانین داوا لە
ئەمریکا بکەین پشتیوانمان بێت کاتێك کوردی خۆمان لەپشتەوە شمشێرمان لێ دەدەن؟
من ژمارەیەکی بێشومار تێکەڵبوونم هەبووە لەگەڵ ئەمریکیەکان کە
هەموو هەمان شتم پێ دەڵێن: بۆچی ئێوەی کورد وا ناکۆکن؟ چۆنە کوردێکی وەکو من، کە
تەنیا پێشکەوتنی نەتەوەکەی دەوێت چۆن دەتوانم وەڵام بدەمەوە بەبێ ئەوەی راستگۆ بم؟
ترەمپ لە سەرەتاوە دەیویست کۆتایی بە جەنگ لە دەرەوە بهێنێت،
خیانەت بێت یان نا. ترەمپ ئەو بەڵێنەی بە دەنگدەرانی داوە دەباتە سەر. ئەو لەکاتی
ریفراندۆمە شکستخواردوو و نابەرپرسیارانەکە پشتیوانی کوردی نەکرد، ترەمپ کاتی
کەوتنی کەرکوک پشتیوانی کوردی نەکرد- ماڵە خۆشەویستەکەی من- هەروەها لە رۆژئاوا
کشایەوە. هەموو ئەمانە چاوەڕوانکراو بوون بۆ هەر کەسێك کە تەرکیزی لەسەر روداوەکانی
ناوچەکە هەبووبێت تێدەگەیشت
.
ئەمانە دەربڕینی سۆز نین بەڵکو راستی تاڵی ئەرزی واقعن. ئەمە
واقعی ئێمەیە.
ئەگەر ئێمەی کورد دەمانەوێت دۆزی خۆمان لە سەر شانۆی نێودەوڵەتی
پێشبخەین، ئەگەر ئارەزوو دەکەین کە قسەمان بە جدی وەربگیرێت، دەبێت خۆمان رێکبخەین
و بەردەوام بین و پەیامی جێگرمان هەبێت
.
سیاسەتی ئێمە کرچ و کاڵە. ئێمە شەڕکەری مەزنین بەڵام بە سادەیی
بوترێت وەک سیاسەتمەداری خراپین.
با نموونەیەک بخەمە روو. من لە چەندین بۆنەدا هانی بەرپرسانی
رۆژئاوام دەدا کە وەفدێکی فەرمی هەسەدە بهێنن بۆ واشنتۆن لە جیاتی ئەنجومەنی
دیموکراتی سوریا. بۆچی؟ بڕیار دروستکەرانی ئەمریکا، بەرپرسانی سەربازی،
دیپلۆماتەکان، کەسانی ناو کۆشکی سپی و دەزگاکانی راگەیاندنی لە ئەمریکا هەسەدە
دەناسن نەک ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا. گفتوگۆیەک دەربارەی کورد لە رۆژئاوا لە
ئەمریکا بە ‘’شەریکەکانی کورد، هێزەکانی سوریای دیموکرات...’’ دەست پێدەکات. ژیری
گشتی پێتدەڵێت هەسەدە بێنن تا تێکەڵی بڕیار دروستکەران بن بەڵام ئەمە رێگری لێکرا.
نەبوونی ستراتیژو وەبەرهێنان لە واشنتۆن فەوزای تەواوی رۆژئاوای
لێکەوتەوە
.
ئێمەی کورد تێدەگەین کە هەرچی لە بەشێکی دیکەی کوردستان رووبدات
کاریگەری لەسەر بەشەکانی دیکە هەیە. هەروەها هەر بڕیارێک لە واشنتۆن بدرێت
کاریگەری لەسەر خەڵکی ئێمە لە کوردستان دەبێت.
لەپێناو رێگری لە کارەساتێکی دیکە بکرێت لە داهاتوودا من ئەم
راسپاردانە دەخەمەڕوو
:
1- نتۆن کە تەنیا سنوردار نەبێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەوان
شکستیان هێناوە.
2- کوردەکان بەهێز بکەن تا دەنگی ئێمە بگەیەنن بە واشنتۆن لەسەر
بنەمای لێهاتوویی نەک حزبی و خیل.
3- دەنگێکی یەکگرتوو بۆ هەموو نوێنەرایەتیەکان لە دەرەوە.
4- هێڵی پەیوەندی کردنی شەفاف و کراوە لەنێوان نوێنەرایەتیەکانی لە
هەر بەشێکی کوردستان بن.
5- وەبەرهێنان لە لۆبیکردندا کە بەبێ ئەوە کورد هیچ دەنگێکی نابێت.
ئەمانە وەکو گۆڕانکاری سادەو قابیلی
جێبەجێکردن دێنە پێشچاو بەڵام ئەنجام نادرێن و سەرکردایەتی کورد هەموو شتێک دەکات
تا خۆی لێ بە دوور بگرێت
.
کورد نازانێت چی دەوێت، دەوڵەتی دەوێت، حکومەتی لامەرکەزی دەوێت
یان دەیانەوێت لەگەڵ دەوڵەتەکانی تێیدا دەژین بگەن بە ئاشتی، بەڵام هەرچیەک بێت
بەبێ پشتیوانی و وەبەرهێنانی پێویست ناکرێت
.
ئێمەی کورد شاگەشکەی بۆ پیشاندانی پشتیوانی بۆ رۆژئاوا کاتێک
تورکیا گەلی ئێمە بۆمباران دەکات بەڵام شکستمان خوارد لەسەر شانۆی سیاسی رێگری لێ
بکەین
.
شکستمان هێنا گوێ لەو کەسانە بگرین کە باشترین نیەتیان هەیە بۆ
بەرەوپێشبردنی دۆزی نەتەوەکەمان، هەڵمەت لە دوا ساتەکاندا گۆڕانکاری لە سیاسەتدا
ناکات کە چەند هەفتە یان مانگ لەمەوبەر بڕیاری لەسەر دراوە
.
کورد دەبێت تێبگات کە دۆخی وا قابیلی رێگری لێکردنە بەڵام بەهۆی
پێگەمان وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی فشاری ئێجگار زیاترمان لەسەرە وەک چۆن لەسەر
رۆژئاوا هەبوو. بەڵام کورد ئەمریکای لە دەست نەداوە. خەڵکی ئەمریکا دڵتەنگن و
شەرمەزارن و داخی زۆرو پشتیوانی زۆر بۆ کورد پێشان دەدەن بەهۆی بڕیارەکەی
ترەمپەوەو جیهان ئامادەیە بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ ئەو کاتەی کورد خۆیان ئامادەبن
.
ناتوانین داوای دەوڵەت بکەین بەبێ دامەزراوەی شەفاف. ناتوانین
داوای دەوڵەت بکەین بەبێ پشتیوانی سیاسی یەکدی کاتێک پێویستە. ناتوانین داوای
دەوڵەت بکەین کاتێک ستراتیژی پێنج، دە، پازدە یان بیست ساڵمان نیە. ناتوانین داوای
دەوڵەت بکەین کاتێک تەنیا کاردانەوەمان هەیە بۆ زلهێزەکانی ناوچەکە
.
من ئومێدی مەزنم بە خەڵک هەیە. من بەردەوام دەبن لە
پەروەردەکردنی ئەمریکیەکان لەسەر نەهامەتیەکانی کورد. من هەوڵ دەدەم بۆ دروستبوونی
سیاسەتێکی کوردی- ئەمریکی لە بەرژەوەندی کورد تاکو خیانەتێکی دیکە هەرگیز روونەدات
بەڵام ئەوە ئەستەم دەبێت ئەگەر یەکدەست نەبین
.
کەواتە، ئەی کوردان، من لێتان دەپرسم: رۆژئاوا خیانەتی لێکراوە.
ئێوە لە بەرامبەردا چی دەکەن؟
ئەم وتارە تایبەت بە ژمارە (٣٨)ی
ڕۆژنامەی "زەمەن" نوسراوە