کۆسرەت ڕەسوڵ: ڕیفراندۆم یەکێک بوو لە ڕۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم
11:37 - 25/09/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند،
ڕیفراندۆم "ئەوپەڕی شانازییە بۆ من و یەکێک بوو لە ڕۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم".
کۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆکی
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە ساڵیادی
ریفراندۆمی ساڵی 2017دا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو ریفراندۆمەی
هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بەشداریان کردو لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا دەنگیان
دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
دەسڵێت، ریفراندۆم موڵکی
هیچ کەس و لایەنێک نییە، گەلی کوردستان کردی و بۆ ئایندەی گەلەکەشمان بوو."
لە پەیامەکەى کۆسرەت
رەسوڵدا هاتووە، "ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەکێک لە رۆژە مێژووییە خۆشەکانی ژیانم،
کە سەرپەرشتی کردنی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانمان وەک ئەرکێکی نیشتمانی
و نەتەوەیی پێ سپێردرا، لە رووداوێکی مێژوویی و دەگمەندا خەڵکی کەرکووک و ناوچە
کوردستانییەکان دەنگیان داو کوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە."
ڕاشیگەیاند، "لەم
رۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم و وەک هەمیشەش
دووپاتی دەکەینەوە کە گەلەکەمان لەگەڵ پێکەوەژیانی ئاشتیانەیەو دەمانەوێ مافە دەستووری
و دیموکراسییەکانی خۆمان پیادە بکەین."