ته‌نیا دوو كارگه به زمانی كوردى له‌سه‌ر ده‌رمان ده‌نووسن
10:19 - 11/09/2019
زەمەن: مه‌زهه‌ر كه‌ریم
تائێستا ته‌نیا دوو كارگه له هه‌رێمى كوردستان به‌زمانى كوردى له‌سه‌ر ده‌رمان زانیاری و رێنمایى به‌كارهێنان ده‌نووسن. هیچکام لە كارگه بیانییه‌كان ناچار نه‌كراون به زمانى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى زانیاریی و رێنماییەکان بنووسن.
نەنووسین به كوردى له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆكى ده‌رمان یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ى رۆژانه به‌رۆكى هاوڵاتیان ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌ره‌بى یان ئینگلیزى نه‌زانێ، تووشى كێشه ده‌بێ یاخود پێویستى به سه‌ردانى پزیشك ده‌بێ تا رێنمایى به‌كارهێنانى پێبدات.
بەپێی یاسای زمانە فەرمییەکان کە ساڵی ٢٠١٤ پەرلەمانی کوردستان پەسەندیکرد، دەزگا پەیوەندیدارەکان ناچار دەکات کە هەر کۆمپانیایەک دەرمان و خواردن بهێنێتە هەرێمی کوردستانەوە. دەبێ بە زمانی کوردی زانیاری و رێنماییەکانی ئەو خواردن و دەرمانە لەسەر پاکەت و کەتەلۆکەکەی نووسرابێ.
ئه‌م پرسه لاى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان‌و به‌رپرسانى ته‌ندروستى نه‌بووه‌ته بابه‌تێكى جدى. به‌وته‌ى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان، كارگه‌كانى ده‌رمان له وڵاتان هۆكارو مه‌رجیان هه‌یه تا به زمانى كوردى له‌سه‌ر پاكه‌تى ده‌رمان بنووسن.
د.ئه‌میر محه‌مه‌د، سه‌رۆكى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان به “زه‌مه‌ن”ى وت: “ئه‌و دوو كارگه‌یه‌ى ده‌رمان له سلێمانى‌و هه‌ولێر هه‌ن، به‌زمانى كوردى له‌سه‌ر پاكه‌تى ده‌رمان‌و كه‌ته‌لۆكه‌كه‌ى دەنووسن، چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسى‌و سویسرى، به‌چه‌ند هۆكارێكى وه‌ك دواکەوتنی ده‌رمانه‌كانیان له كوالێتى كۆنتڕۆڵ، ئێستا وه‌ك پێشتر به باشى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن له‌كاتى كڕینى ده‌رماندا”.
به‌وته‌ى د.ئه‌میر، به‌شێك له كارگه به‌ناوبانگه‌كانى ده‌رمان زۆر به زه‌حمه‌ت له‌سه‌ر پاكه‌ت‌و كه‌ته‌لۆكى ده‌رمانه‌كه به زمانەکانی عه‌ره‌بى‌و توركى‌و فارسی دەنووسن.
زیاتر وتى: “ژماره‌یه‌ك له‌و كارگانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ن به مه‌به‌ستیشبێ ده‌رمانمان بۆ نانێرن چ جاى ئه‌وه‌ى ئێمه داوابكه‌ین له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆك‌و پاكه‌تى ده‌رمانه‌كه به كوردى بنووسن”.
لیژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یه‌كە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى نه‌خۆش، تێیدا باس له‌وه‌ده‌كرێت پێویسته له‌سه‌ر پاكه‌ت‌و كه‌ته‌لۆكى ده‌رمان به‌كوردى بنووسرێت‌و كوالیتى كۆنترۆڵیش پابه‌ند بكرێت به‌وه‌ى له گرێبه‌سته‌كانیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ره‌چاوى ئه‌م خاڵه بكه‌ن.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌كه، به‌پێویستى زانى كارگه‌كانى ده‌رمان له‌ناوخۆى هه‌رێم‌و عێراق به‌زمانى كوردى‌و عه‌ره‌بى له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆكى ده‌رمان بنووسن.
وتیشى: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى کارگە‌كانى ده‌رمان له‌هه‌رێم بیانین، ناتوانین ناچاریان بكه‌ین‌و پێیان بڵێین زمانى كوردى له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كان‌و كه‌ته‌لۆکى ده‌رمان بنووسرێت”.
تائێستا له‌ناو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ قسه‌یه‌ك یاخود پرۆژه‌یه‌ك نییه بۆ نووسینى زانیاری و رێنمایی بە زمانی كوردى لەسەر بەرگ و پاکەتی دەرمانەکان.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ “زه‌مه‌ن” وتى: “ئێستا نیوه‌ى زیاترى پلانه‌كانى وه‌زاره‌ت نه‌بینراوه‌و له‌باره‌ى نووسینى كوردیشه‌وه هیچ شتێكی وا لە ئارادا نییه”.
محه‌مه‌د قادر وتیشى: “هیچ بابه‌ت‌و نووسراوێكیش له‌سه‌ر نووسینى كوردى له‌سه‌ر پاكه‌ت‌و كه‌ته‌لۆكى ده‌رمان باس نه‌كراوه“.