17 کوردستان

رێکارە تایبەتەکان بە هەرێمی کوردستان و دەروازە سنوورییەکان

04:45 - 24/11/2026

زه‌مه‌ن_هه‌واڵ

 

 سەرۆکوەزیرانی عێراق سێ رێکاری سەرەکی لەبارەی هەرێمی کوردستان و دەروازەکانەوە دەرکردووە:

 - ئاراستەکردنی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە نەبێت، بۆ رێگریکردن لە تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکان.
- وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە.
- راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان.
* رێکارە ئەمنی، سەربازی و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان
- فەرماندەیی هێزەکانی سنوور ئەرکی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان لەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەگرێتە ئەستۆ، بە دەروازەکانی نێو هەرێمی کوردستانیشەوە.
- راسپاردنی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی هەردوو لیوای (یەکەم و دووەمی) ئەرکی هاوبەش سەرجەم رێگە خۆڵ و لاوەکییەکان لە نێوان پارێزگاکانی (دیالە، سەڵاحەدین، کەرکووک و نەینەوا) لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخەن.
- راسپاردنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ گرتنەدەست و پاراستنی تەواوی کێڵگە نەوتییەکان و چاودێریکردنیان بە کامێرا، بەو کێڵگانەشەوە کە دەکەونە سنووری کارگێڕیی حکومەتی فیدراڵی و لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن