پۆلیسی هەولێر: ئاسۆ لە زیندان خۆی خۆیکوشتووە
02:47 - 07/06/2026
زەمەن_هەواڵ
پۆلیسی هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی زیندانییەک، ئاشکرایکرد، بە بەڵگەی سەلمێنراو پشتڕاستیان کردووەتەوە کە (ئاسۆ مەجید قادر) خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
(ئاسۆ مەجید قادر) لەدایکبووی ساڵی 1977 و پێشمەرگە لە یەکەی پاسەوانی زێرەفانی بووە.
پۆلیس دەشڵێت: ناوبراو بەپێی ماددەی (یەک) لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو و لە نیسانی ٢٠٢٦ دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە رێکەوتی (٥)ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:٢٠ی نیوەڕۆ، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، راپۆرتی پزیشکی دادوەری و تیمەکانی پۆلیس بە بەڵگەی سەلمێنراو پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ناوبراو خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە کەسوکاری ئاسۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند: "کوڕەکەمان کە پێشمەرگەی پارتییە ماوەی (٦٤) رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنکراوە و هیچ سەردانیکردنێکی نەبووە و ئەمڕۆ لە موکافەحەی هەولێرەوە پەیوەندیمان پێوەکراوە و پێیان راگەیاندین وەرن تەرمی کوڕەکەتان لە پزیشکی دادی هەولێر بەرنەوە".
ئاماژە بەوەدەکەن، "پێمان راگەیەندراوە کوڕەکەمان خۆی کوشتووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە ئەو خۆی نەکوشتووە و کوژراوە، چونکە هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ دەستگیرکردنی و بەبێ هۆکار دەستگیرکراوە.