بەپەلە.. مەسرور بارزانی دڵنیای لە دوانەکەوتنی مووچە دەدات
04:17 - 04/06/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەڵینی داوە، کە بابەتی مووچە تێکەڵاوی هیچ بابەتێکی تر نەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بڵێنی داوە، کە بابەتی مووچە تێکەڵاوی بابەتی سیاسی ناکرێت، تەنانەت ئەگەر جیاوازیش لە بۆچوونە سیاسیەکانمان هەبێت.
مەسرور بارزانی وتیشی: راستییەک هەیە دەبێت هەمووان بیزانن ئەویش ئەوەیە، کە عێراق خۆی لە قەیرانی ئابووریدایە و ئێستا هەرێمی کوردستان بووە بە بەشێک لە چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە.
لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، تا ئیستا بۆچوونێکی هاوبەشیان لەگەڵ بەغداد نییە، لەبارەی میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی و هەرێمی کوردستان بەپێی مافە دەستورییەکانی پابەندە، بە ڕادەستکردنی ٥٠٪ی داهاتە نانەوتییەکانی خۆی.