24 کوردستان

سبەی نزمترین پلەی گەرمای ٨ مانگی رابردوو تۆمار دەکرێت

12:20 - 02/12/2025

زەمەن - هەواڵ

 

 بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور.

 ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت.

دەشڵێت: “پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن