یهكێتی: چهند تیمێكی ئای تی له ههولێرهوه میدیاكانی سلێمانی دهكهنه ئامانج
            
                 07:54 - 03/11/2025 
        
            
            
              
               
            
            
        زەمەن پرێس:
بۆردی راگەیاندنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگهیاند، "چەند تیمێکی ئای تی لەهەولێرەوە
بۆ بەئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چەند نوسراوێكی نهێنیان بۆ راگرتن و داخستنی
بەشێكی ئەو میدیایانە كردوەو چەند سەرچاوەیەكیان داخستوە.
بۆردی راگەیاندنی
یەكێتیی ئهمڕۆ دوشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا وتویهتی"چەند تیمێکی ئای تی
لەهەولێرەوە ئەركیان بوەتە چاودێری و داخستنی سەرچاوە میدیاییە مۆڵەت پێدراوەكان،
لە تازەترین هەنگاویاندا بۆ بەئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چەند نوسراوێكی نهێنیان
بۆ راگرتن و داخستنی بەشێكی ئەو میدیایانە كردوەو چەند سەرچاوەیەكیان داخستوە".
وتیشی: بە توتدی ئەو
رەفتارە شەرمەزار دەكەین كە پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنوسی و رێنماییەكانی
بەخشینی مۆڵەتە و دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و میدیایی و دۆخی میدیا لە
هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە.
یەکێیتی ئاماژەى
بەوەکردوە، بەرامبەر ئەو رەفتارە، باڵیۆزخانە و سەندیكای رۆژنامەنوسان و رێكخراوە
كوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتییەكان ئاگاداردەكەینەوە و هەمو رێكارێكی یاسایی بە
ئەگەرێكی كراوە دەمێنێتەوە و لە ئەگەری بەردەوامبونی ئەم رەفتارە ئۆباڵی هەر
كاردانەوەیەك لە ئەستۆی ئەوانە".
ههر ئهمڕۆ سەنتەری
میترۆ له ڕاگهیهندراوێكدا وتی، سەرهەڵدانی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر هەندێك
لاپەڕەی دەزگای میدیایی هەوڵێكە بۆ دەمكوتكردنی نەیاران و هەڵگرانی بیروڕای سیاسی
جیاواز، دژی ململانێی سیاسی و فرەیین، سەنتەرهكهیان ئهو كاره شهرمهزار دهكات
و وتیشی"لەڕێگەی شەریكە نێودەوڵەتیەكانمانەوە بەدواداچون دەكەین".
بهرلهوه دەزگای
میدیایی پۆڵەتیك پرێس، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە تیایدا، ڕاستەوخۆ پارتی دیموكراتی
كوردستانی تۆمەتباركرد به كردنه ئامانجی میدیاكهیان و وتی"خۆیانكردوە بە
خاوەنی بەرهەمەكانی پۆلەتیك پرێس كە لە بنچینەدا وانییە و بە كامێرای
دامەزراوەكەیان تۆماركراون و پاشان ریپۆرتیان لەو بەرهەمانەداوە بە ئامانجی داخستن
و سوتاندنی پێگەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك."