159 کوردستان

نرخی مریشک بەرزبووەوە

02:45 - 03/11/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوەتەوە، لە ئێستادا بەراورد بە مانگی ڕابردوو هەر کیلۆیەک ٧٥٠ دینار چوەتە سەر نرخەکەی و کیلۆی بوەتە سێ هەزار دینار. 

ئەمڕۆ دوو شەممە، ٣ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە نرخی پێشووی مریشکی زیندوو نرخەکەی بەرز بوەتەوە، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و ‏گەرمیان، لە بارەی هۆکاری بەرزبونەوەی نرخەکە ڕایگەیاند: "بڵاوبونەوەی ڤایرۆس لەنێو جووچکەکاندا و تێچووی زیاتر لە وەرزی سەرمادا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە، پێشتر نرخی مریشک زۆر دابەزیبوو و خاوەن کێڵگەکان زیانیان دەکرد، بەڵام ئێستا لە نرخێکی ئاساییدایە کە لە کێڵگەکان دوو هەزار و ٦٠٠ دینارە و بە ٣ هەزار دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان".

ئەمە لە کاتێکدایە، بە هۆی گونجاوی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستاندا خواست لەسەر کڕینی مریشکی زیندوو هەیە، و لە هەرێمی کوردستاندا هەزار و ٨٤٠ پەلەوەرخانە هەن، کە هێلکە و مریشک دەخەنە بازاڕەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن