عەباس عراقچی: پێشبینی هێرشی ئیسرائیل دەكەین و بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەین
09:25 - 01/11/2025
زەمەن پرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران
دەڵێت، تاران ئامادەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان و پێشبینی هەر کردەیەکی هێرشبەرانەی
ئیسرائیل دەکات.
ئەمڕۆ شەممە عەباس
عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئێران ئەزمونێکی گەورەی لە
شەڕی ١٢ رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل بەدەستهێناوە و موشەکەکانی لە شەڕێکی راستەقینەدا
تاقیکردووەتەوە.
جەختیشکردەوە،
پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بەردەوام دەبێت، ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی
دادپەروەرانە هەیە، بەڵام ئەمریکا مەرجی قبوڵنەکراو و مەحاڵی بۆ جێبەجێکردنی
سەپاندووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانین پیتاندنی یۆرانیۆم بوەستێنین، دانوستانیش لەسەر
بەرنامە موشەکییەکەمان ناکەین.
باسی لەوەشكردووە،
ماددە ئەتۆمییەکانی ئێران هێشتا لەژێر داروپەردووی دامەزراوە ئەتۆمییە
بۆردومانکراوەکاندان و بۆ هیچ شوێنێکی دیکە نەگوازراونەتەو