107 کوردستان

داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی فڕیی نزیكبۆوە لە 21 ملیار دینار

12:19 - 10/10/2025



زه‌مه‌ن - ئابوری

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌ داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

 لە رۆژی4ی10ی2025 تا 10ی10ی2025، بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە.
بەشێوەیەك بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە، بەجۆرێك كە %88 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %12داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئەو داهاتانە داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی 28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:

- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی كرده‌وه.

پێشتر هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له‌ چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا ره‌خنه‌یان له‌ وێب سایتی شه‌فافیه‌ت  گرت و ده‌ڵێن" سیستمه‌كه‌ ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه‌ نیه‌"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن