86 کوردستان

سەنتەری میترۆ: درۆ بە ناوی رێکخەری میترۆوە دەکرێت

01:27 - 02/10/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان دەڵێت: درۆ بە ناوی رێکخەری میترۆوە دەکرێت.

سەنتەری میترۆ لە نوسینێکدا بەناونیشانی 'سەبارەت بە بەرهەمهێنانی درۆ' رایگەیاند: چەند رۆژێكە، سوپایەكی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان (كە بەشێكی زۆریان بە پارەی دزراوی هەژاران بەڕێوەدەبرێن) سەرقاڵی بەرهەمهێنانی درۆن، لێدوان بەناوی رێكخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب بڵاودەكەنەوە و خوێنەران چەواشە دەكەن.

میترۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر روونە كە بەشێك لەو پەیجانە لەلایەن دەزگای هەواڵگری حزبەوەن، ئەركیان بڵاوكردنەوەی درۆو ناوزڕاندنی كەسانی رەخنەگرە، دەستیان كەشفە و خۆیان و حزبەكانیان ئەوەندە نابووت بوون، كە هاوڵاتیان بڕوایان پێ نەكەن.

"دەزانین رێكخەری میترۆ دواهەمین كەس نابێت كە كارگەی درۆی سیاسییەكان ناویان دەزڕێنن، بەڵام با هەمووان بزانن كە كاتێك دەمانەوێت قسە بكەین و لێدوان بدەین، نە ترس و نە ستەمكاری و چەواشەكاری، نامانوەستێنێ، نامانترسێ." ئەمەش لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن