171 کوردستان

نەوتی ماڵان دابەشدەکرێت

01:39 - 22/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووش سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، ڕایگەیاند:  وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵیش لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دابین بكات و سەرەتای مانگی ١٠ پرۆسەی دابەشكردنەكە لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات و سەرجەم هاووڵاتییان نەوت وەردەگرن.

باسی لەوەشکرد، هێشتا بە دیاریكراوی نرخ و بڕی ئەو نەوتەی بە هاووڵاتییان دەدرێت و كاتی دابەشكردنەكەی بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام لە نزیكترین كاتدا ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی زانیارییەکان، حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، داوای لە حكومەتی فیدراڵ كردووە، نەوتی سپی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەڵام بەغدا هێشتا وەڵامی داواكارییەكەی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن