152 جیهان

بەپەلە.. ترەمپ پێدانی ڤیزای شەش ساڵی بەکرێکاری بیانی دەدات

12:34 - 20/09/2025

زەمەن - هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا، فەرمانێكی جێبەجێكردنی ئیمزاكرد  بۆ پێدانی ڤیزەی كارتی زێڕین بەو كەسانەی كە توانای ئەوەیان هەیە یەك ملیۆن دۆلار بدەن بۆ مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریكا، 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە هەروەها لە فەرمانەكەدا داوا دەكات ساڵانە 100 هەزار دۆلار بۆ ئەو كۆمپانیایانە خەرج بكەن كە دەیانەوێت ڤیزای كرێكاری  (ئێچ وەن بی ) سپۆنسەر بكەن .

ڤیزەی ( ئێچ وەن بی) رێگە بە كۆمپانیاكان دەدات كە سپۆنسەری كرێكارانی بیانی كە كارامەیی تایبەتیان هەیە ، وەك زانا و ئەندازیار و پرۆگرامەری كۆمپیوتەر  بۆ كاركردن لە ئەمریكا، سەرەتا بۆ ماوەی سێ ساڵ، بەڵام دواتر درێژ دەكرێتەوە بۆ شەش ساڵ. بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ رایدەگەیەنن، گۆڕانكاری لە پرۆگرامی  ڤیزەی (ئێچ وەن بی) دڵنیایی دەدات لەوەی كە كۆمپانیاكان تەنها سپۆنسەری ئەو كرێكارانە دەكەن كە دەگمەنترین كارامەییان هەیە.

هەروەها ترەمپ  لە فەرمانەكەیدا، ڤیزەی كارتی زێڕینی خۆی كە لەمێژە بانگەشەی بۆ دەكرێت بۆ نیشتەجێبوونی  هەمیشەی لە ئەمریكا بە نرخێكی كەمتر لەوەی كە یەكەمجار بانگەشەی بۆ كرا راگەیاند، لەكاتێكدا ترەمپ پێشتر پێشنیاری كردبوو ئەمریكا دەتوانێت یەك ملیۆن لەو كارتانە بە نرخی پێنج ملیۆن دۆلار بفرۆشێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن