وەزاره‌تی پێشمه‌رگه بەفەرمی ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارانی راگەیاند
06:37 - 02/09/2025
زەمەن - هەولێر
لە
راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، سه‌رجه‌م
قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان سه‌ر به وه‌زاره‌تی
به‌رگری عێراق بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی فێرگەی سەربازی قەڵاچوالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی
2025 له خولی (89)ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچۆلان له‌كاتی مه‌شقی چه‌كی كاریگه‌ر كه
به‌شێك بووه له پڕۆگرامی خوێندنی خولی (89)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
وه‌زاره‌تی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کردوە، له ئه‌نجامدا (3) خوێندكار بریندار ده‌بن و خوێندكارێكیش گیانی له‌ده‌ست
دا كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون".
وەزارەتەکە رایگەیاندوە"به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی
به‌رگری عێراق و كۆلێژی سه‌ربازی قه‌لاچۆلان و خانه‌واده و هاوڕێیانیان ده‌كه‌ین،
هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه ده‌کەین.