وەزارەتی كار: بەناوی ئێمەوە فێڵ لەخانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كراوە
07:32 - 13/08/2025
زەمەن پرێس:
وەزارەتی كارو
كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، ژمارە مۆبایلێكی نەناسراو ماوەی چەند رۆژێكە
بەناوی وەزارەتەكەیانەوە پەیوەندی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستییەكانەوە دەكات و
فێڵیان لێدەكات. دەشڵێت، بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەم گروپانە رێكاری یاسایی
دەگرینەبەر.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارو
كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە
ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بە
خانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی موچەی كەم
ئەندامی و موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و
پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی
بەساڵاچویان هەبێت و دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای
كارتی مۆبایل و تحویلكردنی دەكات.
وەزارەتی کار ئاماژەى
بەوەشکردوە، بەداخەوە ژمارەیەك هاوڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵكردنە بون.
جەختیشی كردۆتەوە،
وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییەو ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن و وەزارەتمان لەكاتی
پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاودەكاتەوە،
بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەم گروپانەش رێكاری یاسایی دەگرینە بەر.