ئەمریکا لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتى هەرێم بێدەنگی شکاند
07:28 - 13/08/2025
زەمەن پرێس:
ئەمریکا لەسەر
پێکهێنانی کابینەی حکومەتى هەرێم بێدەنگی شکاند کونسوڵی ئەمریکا لە
هەولێر رایدەگەیەنێت، پێویستە کابینەی نوێ بەزوویی پێکبێت
لە مەزاسیمی ماڵئاوایی ستیف بیتنەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر
رایگەیاند: پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوویی پێکبێت.
وتیشی: هەروەها
شەفافیەتی دارایی بەهێز بکرێت و چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە پەرەی پێبدرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ گویندەلن گرین کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو، ئەمریکا
لێرەیە و لەگەڵتان کاردەکات.