مستەفا سەید قادرو كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێم كۆبونەوە
03:11 - 13/08/2025
زەمەن – هەولێر
جێگری سەرۆکی
هەرێمی كوردستان و شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا پەیوەندییەکان و ڕەوشی گشتییان
تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە
2025/8/13 مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گویندەلن
گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و بەڕێز ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی
گشتیی پێشوو، کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز
جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە خاتوو گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا
لە هەرێمی کوردستان کرد و هەموو ئامادەییەکی بۆ هاریکارییکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەیدا،
نیشان دا. هەروەها بە پێزانینەوە لە کارەکانی ماوەی ڕابردووی بەڕێز بیتنەر دوا و هیوای
سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.
لە بەشێکی دیکەی
گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، جەخت لە زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و ئەمەریکا و فراوانترکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کرایەوە. هەروەها
پرسی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و پرۆسەی
یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە خرانە بەر باس و بیروڕاش سەبارەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی
هەولێر ـ بەغدا، بەتایبەتی کێشەی دارایییەکان و دۆخی گشتیی عێراق، ئاڵوگۆڕ کرا.
