بەپەلە.. کرێکارێک لەناو بیرێکی ئاودا کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا
02:28 - 10/08/2025
زەمەن _ گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە لەناو بیری ئاوی ماڵێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی وفیق صابر عەباس، لەدایکبووی ١٩٦٩، لەگەڕەکی شێروانە قەزای کەلار گەیەندرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
وتەی کوڕێکی قوربانیەکە کە لەکاتی ڕووداوەکە لەگەڵیدابووە ئاماژەی بەوەداوە، باوکی دانیشتووی گوندی صاڵح ئاغایە سەر بەناحییەی قۆرەتوو پیشەی هڵکەندنی بیری ماڵانە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی خاوێن کردنەوەی بیری ماڵی هاووڵاتیەک لەنێو بیرەکە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت: بەبڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆڕووداوەکە کردووەتەوە.