دانە غاز: بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی غاز ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە
02:21 - 09/08/2025
زەمەن _ ئابووری
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی راپۆرتی داهات و قازانجەکانی بۆ سەرەتای ئەمساڵ تا 30ـی حوزەیران بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی رۆژانەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەو ماوەیەدا لە کێڵگەی کۆرمۆر ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٥، کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی راپۆرتی داهات و قازانجەکانی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە، داهاتی کۆمپانیاکە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، ١٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٧٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٧٢ ملیۆن دۆلار.
بەپێی راپۆرتی کۆمپانیاکە، بەرهەمهێنانی غاز لە پرۆژەی “کۆرمۆر ٢٥٠″ لە قادرکەرەم، پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە لەو کێڵگەیە ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە.