9 ملیار داهاتی كۆكراوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی یه
11:31 - 08/08/2025
زه‌مه‌ن - ئابوری
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت
بڵاویكرده‌وه داهاتی ئه‌م هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی
گه‌رمیان و راپه‌ڕین گۆڕانكاری و به‌رزونزمی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی2-8-2025 تا 8-8-2025، بڕی 9 ملیار و
530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە.
بەشێوەیەك بڕی 9
ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە، بەجۆرێك كە %63ی داهاتەكە بەشێوەی
نەختینەیە و %37ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە..
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه
هه‌فته‌ی پێشوو بڕی 12 ملیار و 405 ملیۆن و 21 هەزار و 689 دینار بووە.
ئەو داهاتانە
داهاتی گەنجینەکانی یەک، دوو، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین و هەڵەبجە بووە، داهاتەکانی
28 وەزارەت و دەستە بووە کە بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
- دوو دەستە
- 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی
- 516 بەڕێوەبەرایەتی
- 781 فەرمانگە
- 4 هۆبە
- 828 فەرمانبەریش کاریان لێکردووە
سایتی شەفافیەت
بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی
راپەڕین و گەرمیان بڵاوده‌كاته‌وه، كه له رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی
كرده‌وه.
پێشتر هه‌ندێك
له به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، له چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا
ره‌خنه‌یان له وێب سایتی شهافیهت گرت و
ده‌ڵێن" سیستمه‌كه ناشه‌فافه‌و هه‌موو داهاته‌كانی پارێزگاكه نیه".