شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتنى کۆتایی گەڕانەوە هەرێم
09:30 - 07/08/2025
زەمەن پرێس:
بەپێی زانیارییەکانى زەمەن شاندی حکومەتی هەرێمی
كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر، لەسەر بەشێکی زۆر لە بابەتەکان
گەیشتوونەتە ڕێککەوتوون و هەندێک پرسیش ماوە ڕێکنەکەوتوون لەسەری.
هەر بەپێی زانیارییەکان، حكومەتی
هەرێم رەزامەندی داوە بۆ مانگی حوزەیرانیش 120 ملیار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد
بكات، بەڵام بۆ مانگەكانی داهاتوو ناتوانن ئەو پارەیە بنێرن، بۆ داهاتی ناوخۆش
هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن كە ئایا چی دەبێتە داهاتی ناوخۆ، بۆ ئەوەش جیاوازی
لەنێوان شاندی هەرێم و بەغداد هەیە
بڕیارە تا ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو
راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد رادەستی محەمەد شیاع سودانی
سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت.
رۆژی یەک شەممە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
کۆدەبێتەوە، بەهۆی مەراسیمی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەی ئەنجومەنى وەزیران پێشخراوە،
بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە باس لە راپۆرتی لیژنەکان بکرێت و بڕیارێک بدرێت.