172 ئابوری

سبەی مووچە دێت و شاندێکیش بۆ مووچەی مانگەکانى تر دەچێتە بەغدا

08:50 - 22/07/2025

زەمەن پرێس:
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ''بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایار نەنێردرا، بەڵام بڕیارە سبەی تاوەکو نیوەڕۆ بنێردرێت و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت''.
ئەو سەرچاوەیە وتی: ''هەر سبەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەکات، دواتر لیستەکە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت''.
 ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی، ئاماژەى بەوەشکردوە، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهات و خەرجی مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دواتر و رێکارەکان تاوتوێ دەکەن.
لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی ئایار، ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت''هەر سبەی دوای گەیشتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار رادەگەیێندرێت؛ لیستەکە بە هەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت و هەوڵدەدرێت لە کەمترین کاتدا مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەشبکرێت''.
رووداو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن